نەوەی نوێی ڤیتامین سی چۆن خزمەتی مرۆڤایەتی دەکات؟ 

▪ ڤیتامین سی ئاسایی (ترشی ئەسکۆربیك) یەکێکە لە ڤیتامینە لە ئاو تواوەکان (Water Soluble)، بەو واتایەی زوو لەلەشدا لەڕێگای میزەوە دەردەچن.
▪ ڤیتامین سی پێویستە بۆ دروستبوونی کۆلاجین لە لەشدا، هەروەها بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی تەنە ئازادەکان، چونکە دژە ئۆکسانێکی چالاکە و سیستەمی بەرگری بەرزدەکاتەوە بۆ پاراستنی لەش لە نەخۆشی لەگەڵ چەندەها سوودی زۆر گرینگتر.
▪ بەڵام نەوەی نوێی ڤیتامین سی کە دەکاتە ئیستەر سی (EsterC) بەشێوازێکی باشتر خزمەتمان دەکات. ئێستەر سی سێیەم نەوەی ڤیتامین سییە بە چەندین گۆڕانکاری و سوودی زۆر باشتر لە ڤیتامین سی ئاسایی.

ڤیتامین سی ئاسایی لە توخمی ترشی ئەسکۆربیک پێکدێت، لەکاتێکدا ئیستەر سی چەند توخمێکی پێکهێنەری سەرەکی تری تێدا بەکارهاتووە، لەوانەش:
🔻Calcium ascorbate
🔻Dehydroascorbic acid
🔻Calcium threonate

🔹بەگوێرەی پێکهاتەی ئەو توخمانە ئیستەر سی دەکەنە تواوە لە چەوریدا (Lipid Soluble)، واتا بۆ کاتێکی زیاتر دەمێنێتەوە و لەش زیاتر سودی لێوەردەگرێت.
🔹لەگەڵ ئەوەشدا pHی ڤیتامین سی ئاسایی لە نێوان ٢.٥ بۆ ٣.٥ ە ئەوەش وادەکات ترشێتی گەدە زیاد بکات و ناڕەحەتی درووست بکات لە هەندێك کەس، بەڵام pHی ئیستەر سی هاوسەنگە واتا ٧ە ئەمەش ئەو کێشەیە درووست ناکات.

✅ ئیستەر سی دووهێندەی ڤیتامین سی ئاسایی خێراتر دەچێتە لەشەوە و وە دووهێندەی ڤیتامین سی ئاسایی زیاتر لەلەش دەمینێتەوە.
✅ لەدوای وەرگرتنی ئیستەر سی ڕێژەی دەرچوونیان لەلەش لە ڕێگای میزەوە ٦ هێندە کەمترە بەراورد بە ڤیتامین سی ئاسایی بەمەش زیاتر لەلەش دەمێنێتەوە و سودی لێ وەردەگیرێت.
✅ چڕیی پێکهاتەی ڤیتامین سی لە خڕۆکە سپییەکانی خوێن لە دوای وەرگرتنی ئیستەر سی دووهێندە زیاترن وەك لە ڤیتامین سی ئاسایی.
✅خواردنی ڕێژەیەکی ئیستەر سی بۆ ماوەیەکی کورت دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئارەزووی نیکۆتین، لەبەر ئەوەی بە نیکۆتینەوە دەلکێت و یارمەتی دەدات بپاڵێورێت بە ئاسانی و ڕەوانەی جگەر و گورچیلەی دەکات تاوەکوو لەلەش بچێتە دەرەوە.

سەرچاوە: پێگەی Drugs.com

نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار