هۆڕمۆنه‌كان وه‌ك ده‌ماره گوێزه‌ره‌وه‌كان و نێردراوی كیمیاوی كه له‌ش به‌رهه‌میان دێنێت چالاكی جۆراو جۆری له‌ش ڕێك ده‌خه‌ن گه‌شه و زۆر بوون و ڕه‌فتار و په‌ره‌سه‌ندن و ڕێخستنی هاوسه‌نگی له‌ش هۆڕمۆنه‌كان له‌لایه‌ن كوێره ڕژێنه‌كانه‌وه ده‌رده‌درێن بۆ ناو خوێن هه‌ر هۆڕمۆنه و خانه‌یەك ئامانجی دیاری كراوی خۆی هه‌یه كه ده‌بێته هۆی كارێكی دیاریكراو.
هۆڕمۆنی (سیرۆتۆنین) واته هۆڕمۆنی به‌خته‌وه‌ری و خۆش به‌ختی بۆ مرۆڤ، ده‌ردانی بڕی دیاری كراوی ئه‌م هۆڕمۆنه خۆشبه‌ختی و مه‌زاجی باش بۆ مرۆڤ دابین ده‌كات له دڵه ڕاوكێ، تێكچونی مه‌زاج و ڕاڕایی دووری ده‌خاته‌وه .
كه‌م ده‌ردانی یان زۆر ده‌ردانی ئه‌م هۆڕمۆنه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر له‌ش دروست ده‌كات ده‌بێته هۆی خه‌مۆكی، تووڕه‌بوون، خۆكوشتن، تێكچونی خه‌و، خواردن و سه‌ر ئێشه.
له‌ش ئه‌م هۆڕمۆنه ده‌رده‌دات به‌ڕێژه‌ی %90 له‌لایه‌ن ڕژێنه‌كانی كۆ ئه‌ندامی هه‌رسه‌وه كەیارمه‌تی جووڵه و كاری ڕیخۆڵه‌كان ده‌دات وه %10ی له لایه‌ن كۆ ئه‌ندامی ده‌ماره‌وه‌یه، كه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئارەزووی خواردن و مه‌زاج و خه‌و و چالاكی جۆرا و جۆری ڕۆژانه.
به‌شێكی كه‌میش له‌لایه‌ن په‌ڕه‌كه‌ی خوێنه‌وه ده‌رده‌درێت كه یارمه‌تی مه‌ینی خوێن ده‌دات له‌ش ئه‌م هۆڕمۆنه به‌رهه‌م ده‌هێنێت له كۆمه‌ڵێك ترشی ئه‌مینی ( تربتۆڤان) ده‌توانرێت به‌م چه‌ند ڕێگه‌یه بڕی ئه‌م هۆڕمۆنه له له‌شدا زیاد بكرێت!
ڕێگای زیادكردنی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین
1 – خۆدانه به‌رتیشكی خۆر كه ماوه‌ی ئه‌م خۆدانه به‌ر تیشكی خۆره له 20 بۆ 30 خوله‌ك كه‌متر نه‌بێت و له به‌یانیان و دوای عه‌سراندا بێت باشتر وایه له نێو باخچه و پاركه كان بێ واته له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بێت.
2 – ڕامان و بیرخستنه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه خۆشه‌كان یارمه‌تی ده‌ماخ ده‌دات كه بڕێكی باش هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین ده‌ربدات و به‌ده‌ردانی دڵ خۆش ده‌بێت.
3 – گرنگی دان به‌له‌ش له وه‌رگرتنی بڕی دیاریكراو له ڤیتامین B12 . B6 . C جه‌خت كراوه كه وه‌رگرتن و دابینكردنی بڕی دیاری كرا‌و له ڤیتامینه‌كان خه‌مۆكی ناهێڵێت و ده‌بێته هۆی دڵ خۆشی مرۆڤه‌كان
4 – ئه‌نجامدانی ڕاهێنانه وه‌رزشیه‌كان وه‌ك ڕاكردن و پیاسه‌كردن و سه‌ماكردن و مه‌له‌كردن ئه‌م وه‌رزشانه یارمه‌تی ده‌ردانی بڕی دیاریكراو له‌م هۆڕمۆنه ده‌دات.
5 – دانانی سنورێك بۆ وه‌رگرتن و به‌كار هێنانی ڕێژه‌ی شه‌كر چونكه زیادکردن و دابه‌زینی شه‌كر ده‌بێته هۆی تێکچوونی میزاج
6 – خواردنی سه‌وزه و گه‌ڵا تۆخه‌كان (جه‌رجیر و سپێناخ و كاهو و كه‌ره‌وز……) له‌گه‌ڵ ماسی و مۆز كه بڕێكی باش مه‌گنیسیۆمیان تێدایه ده‌بێته هۆی لابردنی خه‌مۆكی.
7 – خۆشوشتن به‌تایبه‌ت به ئاوی مامناوه‌ند و سارد كه سوڕی خوێن چالاك ده‌كات و به‌ركه‌وته‌ی ئاو هێمنی به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
8 – بازاڕكردن به‌تایبه‌ت بۆ ڕه‌گه‌زی مێ له‌توێژنه‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێكی جیاوزادا ده‌ركه‌وتووه كه‌ژنان بازاڕ ده‌كه‌ن زۆر دڵ خۆشتر ده‌بن وه‌ك له‌كاته‌كانی تر
9 – بوونی په‌یوه‌ندی سۆزداری ئه‌میش هۆكاری به‌خته‌وه‌ری و دڵخۆشی و ئارامیه ئه‌گه‌ریش هاوسه‌رگیری بێت هیچ دوودڵی درووست ناكات
10 – گوێگرتن له مۆسیقا ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ست به‌خۆشی بكه‌یت به‌تایبه‌تی منداڵ له‌سكی دایكی‌دا ئه‌م هۆڕمۆنه زیاد ده‌كات و ده‌بێته هۆی زیاد بوون هۆڕمۆنی ( ئه‌ندرۆفین ) كه یارمه‌تی گه‌شه‌ی ئێسك و ددان ده‌دات له منداڵ، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان كه‌كراوه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌مۆكیان هه‌بووه كراون به دوو كۆمه‌ڵه كۆمه‌ڵێكیان هه‌مو ڕۆژێك مۆسیقای زۆر هێمنیان بۆ لێداون كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تریان بێ مۆسیقا ڕاده‌ی ده‌ردانی هۆڕمۆنه‌كان كه شیكاری كراوه له‌ڕێگه‌ی میزه‌وه بینراوه كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ڕێژه‌ی ده‌ردانی هۆڕمۆنه‌كه‌یان زۆر بووه ڕاده‌ی خه‌مۆكیان كه‌متر بووه به به‌راورد به كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م.
نیشانه‌كانی كه‌می ده‌ردانی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین.
تێكچوونی میزاج
كێشه و تێكچوونی خه‌و
توڕه‌بوون
دڵه‌ڕاوكێ
خه‌مۆكی
زۆری پشوو دان و خه‌و به‌ڵام هەر هه‌ست به هیلاكی ده‌كات
سه‌رئێشه
ناو به‌ناو پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌رز ده‌بێته‌وه
گرژ بوونی ڕیخۆڵه
گۆڕان له توانای سێكسی
نه‌مانی ئیشتیهای خواردن
ناڕێكی لێدانی دڵ
له‌رزینی جه‌سته
هه‌ناسه‌تووندی
كێشه‌ی هه‌رس
لاوازی ماسولكه
خه‌وزڕان
زیادبوونی كێش
قه‌بزی
نه‌مانی متمانه به‌خودی خۆی
خۆراكی ڕۆژانه‌مان ده‌بێته هۆی زیادبوونی بڕی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین
ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌بنه هۆی زیاد بوونی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین
1 – مۆز: باشترین خۆراكه بۆ باشتر كردنی مه‌زاد و هێمنی و كردنه‌وه‌ی ده‌ماره خانه‌ی ده‌ماخ
2 – شیر : ئه‌و خۆراكه‌یه كه‌بڕێكی باش (تریبتۆڤان)ی تێدایه یارمه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌م هۆڕمۆنه ده‌دات
3 – ئه‌نه‌ناس : ده‌وڵه‌نه‌نده به پڕۆتین و ڤیتامین به‌تایبه‌تی ڤیتامین C
4 – كێوی : جۆره‌ها ڤیتامین و كانزای تێدایه
5 – لیمۆ : ئه‌میش له خێزانی مزره مه‌نیه‌و ئه‌میش ده‌وه‌ڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C
6 – كاهو : به‌هێوركه‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی ده‌مار داده‌نرێت
7 – ماسی : خواردنی هه‌ندێك جۆری ماسی وه‌ك (تونه) و (سه‌له‌مون) چونكه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئۆمیگا3
8 – خواردنی گۆشتی قه‌ل
9 – نه‌سته‌له‌ی ڕه‌ش خۆشبه‌ختی ئارامی به ده‌روون ده‌به‌خشێت
10 – سپێناخ و جه‌رجیر و شلیك
11 – خواردنی ئاوی گوڵه به‌یبوون دوای ئه‌وه‌ی كوڵێنرا
14 – (گوێز و گازۆ و باده‌م ) ئه‌م چه‌ره‌ساتانه بڕی ته‌واو ئۆمیگا3 تێدایه له‌گه‌ڵ مه‌گنیسیۆم و ڤیتامین B12 كه ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ
13 – كاكاو قاو به‌ڵام ناشبێت زیاتر له 3 كوپ بخورێته‌وه له‌ڕۆژێكدا
به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا هه‌ندێك خواردنیش هه‌یه ده‌بنه هۆی زیادبوونی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی كه‌واته ده‌بێت زۆر به‌وه‌ریاییه‌وه خۆراكه جۆراو جۆره‌كان به‌كار بهێنین زۆر خواردنی ئه‌م خۆراكانه‌ش زیان به‌جه‌سته و مێشك ده‌گه‌یه‌نن كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هۆڕمۆنه‌كان هه‌یه:
ئه‌و خۆراكانه‌ی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین هه‌یه:
1 – ئایسكرێم ڕێژه‌ی شه‌كر به‌رز ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ش واده‌كات ئاستی ئه‌م هۆڕمۆنه كه‌م بكاته‌وه
2 – خواردنی ئاماده‌كراو له‌قوتو نراو بڕێكی زۆر خوێی تێدایه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی هۆڕمۆنه‌كه
3- خواردنی سوره‌وه‌كراو به‌هۆی بوونی بڕی زۆر له چه‌وری نادروست وه‌ك : هه‌مبه‌رگر و په‌تاته‌ی سوره‌وه‌كراو
4 – زۆر خواردنی گۆشتی سور
5 – خواردنه‌وه‌ی خواردنه گازیه‌كان وه‌ك تایگه‌ر
كه‌واته كه‌می و زۆری هۆڕمۆنه‌كه كێشه درووست ده‌كات بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی ناته‌واویان هه‌یه له‌م هۆڕمۆنه و كه‌متر هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری و دڵخۆشی ده‌كه‌ن ناو به‌ناو شیكاری میز بكه‌ن بۆ زانینی بڕی هۆڕمۆنه‌كه له له‌شدا وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌ی پێكراوه زۆری ده‌ردانی ده‌بێته هۆی
زیانه ته‌ندروستیه‌كانی كه‌می هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین
زیاد بوونی لێدانی دڵ
زیاد بوونی په‌ستانی خوێن
ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی زۆر
ده‌رپه‌ڕینی چاو
دڵتێك هه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه
تێكچونی بیر و بۆچوون
هه‌ناسه‌دانی خێرا
سكچوون
سه‌رئێشه
وشك بوونی پێست
سه‌رچاوه‌كان:
1 كتێب / سیروتونین (هورمون السعاده) / نوسینی :شریف ا‌لدین عبابنه
2 – كتێب / ماهی انواع هورمنات السعا
3 – كتێب / پڕۆگرامی خوێندن/ پۆلی 12ی ئاماده‌یی
نوسەری بابەت: گه‌شاو عبدالقادر