ناوی زانستی: Withania somnifera
ناوی کوردی: ئەشواگاندا ، جینسینگی هیندی
فارسی : بوزیدان
عربی : آشواغاندة ، الویتانیا المنومة
Eng.:Ashwaghandha , Withania
ڕوەکێکی پزیشکیی گرنگە لە زانستی دەرمانسازی دا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هندستان دەڕوێت ، خۆشبەختانە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چێنراوە و بەرهەم هاتووە (لە شاری سەقز) دوای ئەوەی لە یەکێک لە زانکۆکانی وڵاتی ئێران تویژینەوەی پێویستی لەسەر ئەنجام درا سەبارەت بە گونجاوی خاکی سەقز بۆ ئەم ڕووەکە، دەکرێت لە داهاتوودا کار بکرێت بۆ ئەوەی لە باشوری کوردستان جوتیاران بیڕوێنن و بیکەنە یەکێک لە و ڕووەکە پزیشکی و گرنگانەی کە لە داهاتوودا چونکە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ کەرتەکانی ئابووری و دەرمانسازی ڕووەکی لە هەرێمی کوردستان.
ماددەی چالاک و کاریگەر :
١- ئەلکەلۆیدەکان
٢- لاکتۆناتی ستیرۆیدی (وەکو ویتانۆلیدەکان)
٣- ماددەی ئاسن
ئەشواگاندا یەکێکە لە ڕوەکە پزیشکیە گرنگەکانی میللی هیندی (ئایۆرڤیدا) بۆیە پێی دەوترێت جیسینگی هندی چونکە سودەکانی هاوشێوەی جیسینگی چینی زۆرن، لە ڕووی وزە بەخشی و بەهێزکردنی توانای سێکسی و پتەوکردنی بەرگری لەش و بەرگەگرتنی بارودۆخی جیاواز.
وشەی ئەشواگاندا لە زمانی هندیدا بە واتای (بۆنی ئەسپ) دێت ، وەکو ئاماژەیەک بۆ هێزی ئەسپ.
سوودەکانی:
ڕەگەکەی: 🫚
١- هێز و توانای سێکسی پیاوان زیاتر دەکات ، سوودی هەیە بۆ زیادکردنی سپێرمی پیاوان.
٢- مووی سەر بە ڕەشی و پتەوی دەهێڵێتەوە، بە خواردن و بە شێوەی سپرای یان زەیت دەدرێت لە سەر یان لەگەڵ خەنەدا تێکەڵ دەکرێت.
٣- ماددەی ئەلکەلۆیدی ئەشواگاندا بەسوودە بۆ دابەزاندی بەرزەفشاری خوێن، خێرایی لێدانی دڵ کەم دەکاتەوە.
٤- یارمەتیدەرە بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بەتایبەتی گلیۆبلاستۆما Glioblastoma کە جۆرێک گرێی شێرپەنجەییە و دەکرێت لە مێشک یان دڕکە پەتک دا ڕووبدات.
٥- نەخۆشییەکانی تێکچوونی دەمارەکان وەکو (MS) (Multiple sclerosis) و ئەلزهایمەر و هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی و گورگەسوورە
٦- وزەبەخشی گشتی لەشە و توانای بەرگەگرتنی زیاتری ئەرکەکانی هەیە و دوای بەکارهێنان مرۆڤ هەست بە وزە و
چالاکی دەکات.
٧- وە یارمەتی دەرە بۆ ڕێکخستەوەی خەو یاخود خەوزڕان، دڵەڕاوکێ و دڵتەنگی.
٨- ئەنفلۆنزا و نەخۆشییە ڤایرۆسییە هاوشێوەکانی کە پەیوەندییان بە SARS-CoV-2 وCOVID-19 ەوە هەیە
٩- لە ڤێتێرنەریدا وەکو نیوەنمەک و لەگەڵ زەیتی زەیتوون دا دەکرێت بە هەویر بۆ هەوکردنی گوانی ئاژەڵان (مەڕ و ومانگا و بزن).
گەڵاکەی: ☘️
١- دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن و بۆ کەمخوێنی (جۆری کەمیی ئاسن) بەسوودە.
٢- لە ڕووکاری دەرەوە بە هاڕاوی یان بە شێوەی زەیت، کرێم و مەرهەم بەکاردێت بۆ سوتاوی، برین، بڕاوی، پێوەدانی مار و دووپشک و مێش و مەگەز.
شێوازی بەکارهێنان :
١- ڕەگەکەی بە هاڕاوی: ڕۆژانە (٣) جار، جاری کەوچکە چایەک بۆ پەرداخێک ئاوی کوڵاو بە شێوەی دەمکردن (بۆ وزەبەخشی و توانای سێکسی).
٢- گەڵاکەی بە هاڕاوی: ڕۆژانە (٢) جار، جاری نیو کەوچکە چا بۆ پەرداخێک ئاوی کوڵاو (بۆ کەمخوێنی و نەخۆشیەکانی شێرپەنجە).
تێبینی:
دوای ئەوەی کە تۆوی ڕووەکی ئەشواگاندام دەستکەوت ، خۆم بە شێوەیەکی پراکتیکی چاندوومە و سەرکەوتوو بووە وەکو سەرەتایەک بۆ چاندنی بەڕێژەی زیاتر لە کێڵگەدا.
Reference:
1- Withania somnifera (L.) Dunal (Ashwagandha); current understanding and future prospect as a potential drug candidate.
2- Withania somnifera (L.) Dunal (Ashwagandha) for the possible therapeutics and clinical management of SARS-CoV-2 infection: Plant-based drug discovery and targeted therapy.
3- The most important medicinal plants affecting sperm and testosterone production: a systematic review.
Evaluating anticancer properties of Withaferin A-a potent phytochemical.
4- Phytotherapy for the Treatment of Glioblastoma: A Review.
5- Integrating ayurvedic medicine into cancer research programs part 2: Ayurvedic herbs and research opportunities.
جەلال سەید کەریم گەڕاوی
بایۆلۆجیست و نوسەر لە بواری پزیشكی میللی
Ethnobotany