هەرچەندە ڕۆژووگرتن دەتوانێت لە ڕووی جەستەییەوە ماندووکەر بێت، بەڵام هەوڵبدە بایەخی تەواو بە جووڵە و وەرزش بدەیت. وەرزشکردنێکی سووک لە ڕۆژدا و بەر لە بەربانگ سوودێکی زۆری هەیە بۆ لەشمان، دەتوانیت بە پیادە بڕۆیت بەشێوەیەکی هێواش چونکە وزەیەکی کەمترت دەبێت لە ڕۆژدا.
بەڵام لە شەودا و دوای بەربانگ، دەکرێت جووڵەت زیاتر بێت و وەرزش بکەیت، ئەوە زۆر گرنگە چونکە لە ماوەیەکی کەمدا لە بەربانگ خواردنێکی زۆر دەخۆیت، بۆیە گرنگە جووڵەت هەبێت تا هەرسی خواردنەکە بکرێت و دووربیت لە بەرزبوونەوەی لەناکاوی ئاستی شەکر.