٦ هەزار ساڵ لەمەوبەر، ئەوەی ئێستا بیابانە، دارستانێکی باراناوی بووە 

▪ نزیکەی شەش هەزار ساڵ لەمەوبەر بیابانەکان دارستانێکی سەوز و باراناوی بوون و چەندین تاڤگەیان هەبووە! بەڵام گۆڕان لە کەش و هەوا و بەرزبوونەوەی ڕێژەی پلەی گەرمی زەوی ئەو دارستانەی کرد بە یەکێك لە وشکترین بیابانەکانی زەوی.

▪ توێژەران چاودێریی ئاستی باران، ئاو و کەشوهەوای ئەو ناوچانەیان کردووە تا بۆیان دەربکەوێت ئاخۆ پێشتر ئەو بیابانانە دارستان بوون یاخود نا. سووڕانی هادلی (Hadley circulation) سووڕانەوەیەکی بەرگەهەوای گەرمە کە لە نزیک هێڵی کەمەرەیی بەرز دەبێتەوە.
ئەمەش پەیوەندی بە بای بازرگانی (trade wind)ەوە هەیە کە ئەو بایەی کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە یان لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو هێڵی کەمەرەیی بەرەو نیوەگۆی باشوور و ئەمەش کاریگەرە و دەتوانێت بارودۆخێکی هاوشێوەی بیابان دروست بکات.

▪ بۆیە دەردەکەوێت کە ٦ هەزار ساڵ لەمەوبەر، ئەوەی ئێستا بیابانە، شوێنێکی باراناوی بووە.

سەرچاوە: پێگەی TexasA&MToday

نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار