پسپۆڕانی خۆراک دەڵێن ؛ لیمۆ بەسوودە بەڵام بۆ هەموو کەسێک نا!


■ ئەلیکساندرا لابینا ، پسپۆڕی بواری خۆراکە و دەڵێت : لیمۆ کرداری هەرس باشتر دەکات و ئارەزووی خۆراک زیاد دەکات و ئاستی کۆڵیستڕۆڵ لە لەشدا دادەبەزێنێت وە کرژبوونی ماسولکەکان کەم دەکاتەوە و دەبێتە ڕێگر لەبەردەم دروست بوونی گرێی شێرپەنجەیدا ، هاوکات لەکاتی توشبوون بە پەتا و سەرمابووندا زۆر بەسوودە و تایبەتمەندی دژە ڤایرۆس و بەکتریای هەیە.
■ وە هەروەها دەڵێت ؛ ڕاستە سوودە تەندروستییەکانی لیمۆ زۆرن ، بەڵام لەهەمان کاتدا هەندێ تایبەتمەندی لە لەشدا هەیە کە دەبنە ڕێگر لەبەردەم خواردنی لیمۆدا ، و هەموو کەسێک ناتوانێت بیخوات چونکە دەبێتە هۆی توشبوون بە هەستیاری ، وە ئەو کەسانەشی کە گرفتەکانی گورچیلە و گەدە و ڕیخۆڵەیان هەیە نابێت بیخۆن .