زۆربەی خەڵکی وە بەتایبەتیش خانمان ئارەزوو دەکەن کە قژیان خۆراکی پێویستی پێ بگات و گەشەیان خێرا بێت ، بە بێ بەکارهێنانی ئەو ماددە کیمیاییانەی کە زیان بە تەندروستی قژ دەگەێنن .
ڕاستە جینەکان ڕۆلێکی کرنگیان هەیە لە پاراستنی گەشەکردنی قژ بە شێوازێکی تەندروست ، بەڵام چەند هۆکارێکیش هەن کە یارمەتیدەرن لەم بوارەدا وەک : ـ
1 ــ دوور کەوتنەوە لە شوێن کەوتنی بەرنامەیەکی خۆراکی دیاری کراو : ـ شوێن کەوتنی یەک بەرنامەی خۆراکی دیاری کراو وا دەکات ماددە و ڕەگەزی خۆراکی پێویست بۆ گەشەی قژ زۆر کەم بێتەوە.
2 ــ بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی کە کافاینی زۆر لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک ئەو شامپۆ و کۆندیشنەرانەی کە کافاینێکی زۆر لە پێکهاتەیاندا هەیە ، لەبەر ئەو کاریگەرییە ڕون و ئاشکرایانەی کە لەسەر گەشەی قژ هەیەتی لای پیاوان و خانمان.
3 ــ باشترکردنی بەرنامەی خۆراکی : ـ
ڤیتامین و کانزا و ترشە چەورییەکان ، ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە دابینکردنی ووزەی پێویست بۆ لەش تا لە ڕێگەیەوە قژ باش گەشە بکات ، لەو ماددانەش بیۆتین و ڤیتامین C و A و D ، هەروەها زینک و ئاسن و ئۆمێگای 3 و 6 ، هاوکات ئەم ڕەگەزە خۆراکیانە ڕەگەکانی موو بەهێز دەکەن و ڕێگری دەکەن لە هەڵوەرینی قژ.
4 ــ شێلانی پێستی سەر ، ئەم کردارە دوودلێ کەم دەکات و پشووت پێ دەبەخشێت و قژت تەندروست دەکات .
5 ــ دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ئامێرە گەرمەکان بۆ قژ : ـ
زۆربەی کاتەکان ئەو هەوا گەرمەی کە لە وشککەرەوەی سەرەوە ( مجفیفة ) و هاوشێوەکانیانەوە دەردەچن ، دەبنه هۆی تێکشکان و لەناوبڕدنی قژ ، وە وا دەکەن کە قژ شێداری لەدەست بدات ، لەبەر ئەوە وا باشترە ئەو ئامێرانە زۆر بە کەمی بەکار بهێنرێت.
– و. دایکی شاهۆز
وەڵام بدەوه