یەکەم / تەنها لە ڕێ ی خۆراکەوە ڤیتامین C بەدەست دەهێنین.
■ ماوەی سەدەیەک زیاترە بۆ تەواوکردنی پێویستی لەشمان به ڤیتامینەکان زۆربەی ڤیتامینەکان بەرهەم دەهێنرێت و دەتوانین وەک تەواوکاری خۆراکی و بەشێوەی حەب و کەپسول و چەندین شێوەی تر وەریبگرین .
دووەم / ڤیتامین C لە لەشدا کەڵەکە دەبێت.
■ ڤیتامین سی لەو ڤیتامینانەیە کە لە ئاودا دەتوێتەوە و ئەمەش مانای ئەوەیە کە بە زووی فڕێ دەدرێتە دەرەوەی لەش.
سێیەم / ڤیتامین C مینای ددان لەناو دەبات.
■ ئەگەر تۆ بە مەبەستی نوێکردنەوەی ڕێژەی ئەم ڤیتامینە لە لەشدا بە بەرنامە و ڕۆژانە ئاوی لیمۆی تەواو بخۆیتەوە ئەوا لەوانەیە کاریگەری هەبێت لەسەر مینای ددان و توشی ڕەشبونەوە و کلس و داخوران بێت ،بەڵام بەکار هێنانی ڤیتامین C بە شێوەی حەب و دەرمان کاریگەریی نابێت لەسەر مینای ددان .
چوارەم / ڤیتامین C لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمانپارێزێت.
■ ڤیتامین C وەکو ماددەیەکی کیمیایی ناتوانێت لەش بەرنامە بکات بۆ دروست کردنی دژە تەنی تایبەت بۆ ڕوبەروبوونەوەی ڤایرۆسێکی دیاری کراو.
پێنجەم / هەرچەند زیاتر ڤیتامین C بەکار بهێنیت باشترە.
■ لەشمان ڕۆژانە پێویستی بە بڕێکی دیاری کراوە لە ڤیتامینەکان کە بە پێ ی تەمەن و کێشی لەش دیاری دەکرێت ، وە خواردنی ڤیتامین سی زیاد لە پێویستی لەش دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشە لە کۆئەندامی هەرسدا.
وەڵام بدەوه