توێژینەوەیەکی نوێ گرنگی بە هۆکاری تەمەن درێژی هەندێ کەسدا بەتایبەتی ئەوانەی دەگەنە 100 ساڵ و زیاتر و تەندروستیەکی باشیان هەیە.
توێژینەوەیەکی نوێ گەیشتە ئەو ڕاستیەی کە کەسە بە تەمەنەکانی ئیتاڵیا چەند خوویەکی خۆراکی تەندروستیان هەیە کە دەبێتە هۆی درێژ بوونی تەمەن و خۆپاراستن لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان .
وە بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی ” إیث ذيث ” گرنگترین ئەو خووە تەندرووستانەی کە تەمەن درێژ دەکەن ئەمانەن :
1 – دانیشتن لە کاتی نان خواردندا :
دانیشتن لە کاتی نان خواردندا یارمەتی باشتر جوینی خۆراک دەدات و وا دەکات لەسەرخۆ نان بخورێت کە دەبێتە هۆی باشتر کردنی کرداری هەرس و خۆپارێزی لە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و خواردنی ڕێژەیەکی کەمی کالۆری .
2 – داخستنی مۆبایل :
توێژەران ئەوەیان دەرخستووە کە کردنەوە و بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی نان خواردندا وا دەکات کەسەکە شپرزە بێت و بڕێکی زۆر خۆراک بخوات بێ ئەوەی ئاگای لەخۆی بێت ، لەلایەکی ترەوە تێبینی ئەوە کراوە هەندێ کەسی تر لەکاتی بوونی مۆبایلدا بە باشی نان ناخۆن ، وە هەروەها برسی بوون زیاتر لە چەند جارێک دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێش .
3 – سوکە ژەمەکان :
دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە ئەم ژەمانە ناخۆن یان بەخێرایی دەیخۆن و قاپی کاغەز بەکاردەهێنن ئەوا کێشی لەشیان زیاد دەکات لەبەرئەوەی مێشک لەم کاتەدا ئەم ژەمە بە ژەمی تەواو دانانێت و بە ماوەیەکی کەم دوای ژەمەکە ئاماژە بۆ گەدە دەنێرێت ، و ئەمەش هەستی برسی بوون کەم دەکاتەوە.
4 – وەستان لە خواردن دوای تێر بوون :
پسپۆڕان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە وەستان لە خواردن دوای هەست کردن بە تێری بەسوودە بۆ پارێزگاری کردن لە کێش ، وە پێویستە کەسەکە لە خواردن بوەستێت دوای ئەوەی کە بە ڕێژەی 80٪ هەستی بە تێر بوون کرد.
وەڵام بدەوه