خانمە پزیشکێکی ڕوسی بواری خۆراک دەڵێت : تۆ لە کاتی کڕینی شوکولاتەدا بە دوای چیدا دەگەڕێیت ؟
وە هەروەها دەڵێت : ئەو شوکوڵاتانەی کە شەکر لە پێکهاتەیاندا هەیە هیچ سودێکی تەندروستییان نییە و پێویستە دەنکی کاکاو شوێنیان بگرێتەوە .
هاوکات ووتی : دەبێت زۆر ئاگاداری ئەوە بین کە نابێت هیچ پێکهاتەیەکی ناپێویست لەناو شوکۆڵاتەکەدا هەبێت بۆ نمونە وەکو تامە جۆراوجۆرەکان و بۆن ،
بەڵکو پێویستە پێکهاتەی وەکو هەونگوین و خورما لەخۆ بگرێت ، لەبەر ئەوەی ئەو دوو پێکهاتەیە تەندروست و بەتامترن .
وە هەروەها ئەو خانمە پزیشکە ووتی ئەوانەی کە ئارەزووی خواردنی شوکولاتەی شیر دەکەن پێویستە بیگۆڕن بۆ شوکوڵاتەی تاریک و زیاتر گرنگی بەو شوکولاتانە بدەن کە میوەی ووشککراوە لە پێکهاتەیاندا هەیە .
– و . دایکی شاهۆز
وەڵام بدەوه