پسپۆڕی خۆراک ، خانمە پزیشکی ڕوسی ئیلینا ستیبانوڤا ڕایگەیاند: وازهێنان لە بەکارهێنانی خوێ لە خۆراکدا دەبێتە هۆی زیادبوونی هەست کردن بە ماندوێتی و بێهێزی .
وە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی نۆڤۆستی ڕوسی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە خوێ زۆر گرنگە بۆ یارمەتیدانی چالاکییە جەستەییەکان و زیندە کردارەکانی لەش .
هەروەها بونی ئایۆناتی سۆدیۆم لە خوێدا بەشدارییەکی کارای هەیە لە کرداری کرژبوونی ڕیشاڵە ماسولکەییەکاندا لەبەر ئەوە وازهێنان لە بەکارهێنانی خوێ دەبێتە هۆی هەست کردن بە ماندوێتی و بێ هێزی و تێکچونی ماسولکەکان.
وە هەروەها ووتی بە پێی ئەو ئامۆژگاریانەی کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشکەشی کردووە نابێت بڕی ئەو خوێیەی کە کەسێکی پێگەیشتوو بەکاریدەهێنێت زیاتر بێت لە 5 گرام لە ڕۆژێکدا، وە هەروەها جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو کەسانەی هەندێ نەخۆشی دیاریکراویان هەیە پێویستە واز لە بەکارهێنانی خوێ بهێنن. بۆ نمونە ئەو کەسانەی کە بەرزە فشاری خوێنیان هەیە ، لەگەڵ ئەو کەسانەی کە توشی لاواز بوونی گورچیلە و برینی گەدە بوون لەشیان ناتوانێت چارەسەری کلۆریدی سۆدیۆم بکات و لەم دۆخەشدا خوێ زیانبەخش دەبێت بۆیان.
وەرگێڕانی دایکی شاهۆز.
وەڵام بدەوه