چەند ئامۆژگارییەک بۆ دابەزاندنی ئاستی شەکر لە خوێندا

■ پزیشک مایکڵ موسلی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ووتی ؛ بۆ دابەزاندنی ئاستی شەکر لە خوێندا پێویستە تەکنیکی گوێگرتن لە گۆرانی و میوزیک بەکاربهێنن .

■ وە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم ڕێگایە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ لە لەشدا کە هۆڕمۆنێکە بەرپرسە لە وەڵامدانەوەی نیگەرانی و دوودڵی ،، وە دابەزینی ئاستی ئەم هۆڕمۆنەش دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی شەکر و فشاری خوێن لە لەشدا. لەبەر ئەوەی کۆڕتیزۆڵ ئاستی شەکر لە خوێندا زیاد دەکات لە ڕێگەی گۆڕینی پڕۆتین بۆ گلوکۆز .

■ وە هەروەها ووتی ڕێگەیەکی تر بۆ دابەزاندنی ئاستی شەکر بریتیە لە گەرماو کردن بە ئاوی گەرم لەبەر ئەوەی خۆشۆردن بە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی فراوانبوونی موولولەکانی خوێن و وا دەکات دڵ بتوانێت خوێن بە ئاسانی بنیرێت بۆ بەشەکانی لەش .
وە لە کۆتایدا ئەو پزیشکە ووتی خواردنی شوکولاتەی ڕەش بەسوودە بۆ دابەزاندنی ئاستی شەکر لە خوێندا ، وە هەروەها لەگەڵ ئەمانەشدا دابەزاندنی کێشی لەش و ئەنجامدانی وەرزش گرنگن.