پزیشکان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە بە دەست ئازار و هەوکردنی جومگەکانەوە دەناڵێنن دوور بکەونەوە لە خواردنی کاربۆهیدراتی دووبارە.
توێژەران دەڵێن : کاربۆهیدراتی دووبارە لەوانەیە وەڵام دانەوەی هەوکرودنی هەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی هەوکردنی جومگەکان بوون ، لەبەرئەوە پێویستە بە کەمی بیخۆن.
زاناکان لەم بارەیەوە دەڵێن : ئەو هەوکردنەی پەیوەندی بە خواردنی کاربۆهیدراتی دروست کراوەوە هەیە وا دەکات کە ئۆکسیدە کۆتاییەکانی گلیکوزیلی تەواو چڕتر ببێتەوە و لە ئەنجامدا ئازاری جومگە و هەوکردنی و وەستانی جولەی جومگەکەی لێ بکەوێتەوە.
وە زاناکان ژمارەیەک لەو بەرهەمانەیان دیاری کردووە کە بە پلەی یەکەم کاربۆهیدرات لەخۆیان دەگرن وەک نانی سپی و برنج و چبسی پەتاتە.
وە سەرەڕای ئەمانەش زاناکان هۆشداریان دا لە خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی کە شەکریان تێدایە وەکو خواردنەوە گازیەکان و قاوە و شەربەتی میوە و چای شیرین ، لەبەرئەوەی زیانی زۆریان هەیە بۆ هەوکردن و ئازاری جومگەکان.
وەڵام بدەوه