چەند هەڵەیەکی مەترسیدار لە کاتی چارەسەرکردنی کۆکەدا


■ خانمە پزیشکی ڕوسی “ئەلیکساندرا کۆزیفنیکۆڤا” ووتی : لەکاتی خۆ چارەسەرکردندا بە بێ ڕاوێژی پزیشک و بەکارهێنانی دەرمان بە هەڵە لەکاتی توشبون بە کۆکە ئەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە.
■ یەکەمین هەڵەی باو لەکاتی خۆ چارەسەرکردندا بریتییە لە هەڵبژاردنی هەڵەی دژە هەوکردنەکان ، لەم کاتەدا دەرمانەکان نەک کار ناکەن بەڵکو زیانیشیان هەیە ، بۆ نمونە دژە بەکتریاکان مەرجی بەکارهێنان و ئاماژە و ڕێگری بەکارهێنانی تایبەت بە خۆیان هەیە ، و پێویستە بڕەکەی دیاری بکرێت لە لایەن پزیشکەوە.
■ هەڵەی دووەم لەکاتی بەکارهێنانی چارەسەری کۆکە بریتیە لە ناڕێکی لە خواردنی دەرمانەکانی دژە کۆکە ، لەبەر ئەوەی لەوانەیە کۆکەکە بەهۆی ڤایروسەوە بێت یان بەهۆی چەند هۆکارێکی ترەوە بێت.
■ ئەو خانمە پزیشکە ووتی: پێش دەستنیشان کردنی چارەسەر زۆر گرنگە هۆکاری کۆکەکە دیاری بکرێت ، وە تەنها پزیشکی تایبەتمەند دەتوانێت بە دروستی هۆکاری نەخۆشییەکە دیاری بکات و چارەسەری ڕاستی بۆ دابنێت.