چ خواردنەوەیەک باشترینە بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن ؟

🔹 خانمە پزیشکی پسپۆری خۆراکی ئەمریکی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی
( Eat this , not that )
▪️ ووتی : چای کرکدی (چای کجرات ) کاتێک کە لەگەڵ شەربەتی هەناردا تێکەڵ دەکرێت دەبێت بە خواردنەوەیەکی بێ هاوتا بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن .

▪️ ئەم خانمە پزیشکە ووتەکانی پشت بەستە بە ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی زانستی کە بەم دواییانە ئەنجام دراوە و بە پێی ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە خواردنەوەی چای کرکدیە بە بەرنامە (خواردنەوەی دوو کوپ یان سێ کوپ ڕۆژانە) ، یارمەتی دابەزاندنی فشار خوێن دەدات بە ڕێژەی 5% لای ئەو کەسانەی کە توشی نەخۆشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بوون.