چ کاتێک مۆبایلە زیرەکەکان مەترسیدار دەبن بۆ تەندروستیمان ؟

▪️ پزیشکێکی بواری دەرونزانی بە ناوی ( سێرگی کلوچینکو ) لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی سپۆتینگ ووتی : زۆر بەکارهێنان و ئالودە بوون بە بەکارهێنانی یارییە ئەلیکترۆنییەکانی مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتر دەبن بە هاندەرێک بۆ ووروژاندنی ناوەندە کۆئەندامی دەمار و بەمەش زۆر ئاستەم دەبێت بۆ کەسەکە کە واز لە یارییە ئەلیکترۆنییەکە بهێنێت.

▪️ وە هەروەها ئەم یارییانەش کاتێکی زۆر لەوە زیاتر ئەخایەنێت کە کە کەسەکان پێشبینی دەکەن.
وە هەروەها ووتیشی : تەنانەت دوای کوژاندنەوەی مۆبایل یان کۆمپیوتەرەکەش بەکارهێنەرەکە بەردەوام دەبێت لە بیرکردنەوە لە یارییەکە و ئەمەش وا دەکات کە کەسەکە نەتوانێت بۆماوەی چەند کاتژمێرێک بخەوێت ، و هاوکات وێنە و دیمەنی یارییەکە دێتەوە بەرچاوی و ئەمەش وا دەکات کە بەکارهێنەرەکە نەتوانێت دەست بەرداری یارییەکە بێت.

▪️ وە هەروەها پزیشکە دەروونییەکە لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : ئەگەر کەسێک بە پێ ی پێویست نەخەوێت ئەوا لە ئەنجامدا تووشی تەمەڵی و سستی دەبێت و ئەمەش ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر تەندروستی و کار و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ، ،، لەبەر ئەوەی نەخەوتنی شەوان بە هۆی مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەرەوە وا دەکات کە ژیان و کارکردنمان و هێنانەدی ئامانجەکانمان سست بێت و توشی شکست هێنان بین.

▪️ وە لە کۆتایشدا ووتی کەم خەوی دریژخایەن وا دەکات کەسەکە بەردەوام توڕە بێت و زیادەڕەوی بکات لە هەست و سۆزیدا و توشی هستریای بکات و وابرانێت هەوو شتەکان نەرێنین.