■ پزیشکی پسپۆڕی بواری خۆراک ( ئەلیکسەندەر میاسنیکۆف ) دەڵێت خواردنی ژەمە خێراکان بە شێوازێکی هاوسەنگ ئەگەری هەیە سوود بەخش بێت.
■ بەپێی ووتەکانی : هیچ خۆراکێک نیە کە بە تەواوی تەندرووست یان نا تەندرووست بێت ، ئەگەر هاتوو کەسەکە بەردەوام پابەند بێت بە خۆراکی تەندرووستەوە ئەوا هیچ زیانێک بە لەشمان ناگات.
■ هاوکات ووتیشی : ئەگەر تۆ ڕۆشتیت بۆ شوێنێک و برسیت بوو ، وە پێویست بوو بە درێژایی ڕۆژ کار بکەیت ، ئەوا هەمبەرگر بخۆ ! بۆ ؟ لەبەرئەوەی یەکەی گەرمۆکەی زۆر لەخۆ دەگرێت و وات لێ دەکات هەست بە تێری بکەیت بۆ ماوەیەکی درێژ و چالاکی جەستەییت پێ دەبەخشێت.
■ وە هەروەها ووتیشی : مەترسی ژەمە خێراکان لەوەدایە کە چەوری و کاربۆهیدراتی گۆڕاو لەخۆیان دەگرن و دەبنە هۆی قەڵەوی و نەخۆشی شەکرە لەبەرئەوە نابێت بە زۆری بخورێن.
وەڵام بدەوه