پەنگوینەکان بوونەوەڕێکی سەرنجڕاکێشن، بەوە ناسراون ناتوانن بفڕن، بەڵام قەرەبووی دەکەنەوە بە توانایەکی باوەڕپێنەکراو لە مەلەکردن. 17 جۆری جیاوازی پەنگوین هەن و توانای ئەوەیان هەیە هەناسەیان ڕابگرن و بۆ قووڵایییەکی زۆر بچنە ناو ئاوەوە بۆ گەڕان بەدوای خۆراکدا. هەندێک جۆر دەتوانن تا ٢٠ خولەک لە ژێر ئاودا بمێننەوە!
کاتێک پەنگوین هاوسەرێك دەدۆزێتەوە، بە شێوەیەکی گشتی تا کۆتایی ژیانیان پێکەوە دەمێننەوە و یەکتر دەناسنەوە. هەر جۆرە پەنگوینێك دەنگی تایبەتی خۆی هەیە کە بۆ پەیوەندیکردن لەناو گروپەکەی خۆیدا بەکاریدەهێنێت.
ئەوەی کە زۆر جێگای سەرنجە هەڵگرتنەوەی بێچووەکانی ترە لە دوای مردن یاخود ونبوونی بێچووەکەی خۆی. دوای ئەوەی بەخێوکردن و هەڵگرتنەوەی بێچووی تر لە ناو پەنگویندا لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا بۆ دیاریکردنی ڕێژەی ڕوودانی و هۆکارە بایۆلۆژییەکان. توێژینەوەکە لە ماوەی ٢ ساڵدا لە شاری تێرێ ئەدێلی (ئەنتارکتیکا) ئەنجامدراوە.
هەڵگرتنەوە و بەخێوکردنی بێچوو تاڕادەیەك لە 351 حاڵەت لە کۆی 2068 بێچوو لە گرووپێکی گەورە ئەوەش بە هۆی ڕفاندنەوە بوو لەلایەن باڵندەکانی تر لەوکاتەدا دایك و باوکەکە هەست بە تەنهایی دەکەن و هەوڵی هەڵگرتنەوەی ئەو بێچوانە دەدەن کە باوانیان لەلایان ئاژەڵەکانی ترەوە خوراون.
سەرچاوە: Sciencedirect
نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار
وەڵام بدەوه