کورتەیەک لەسەر گەردوون

🔹 کاتێک باسی گەردوون دەکرێت یەکسەر بیرمان بۆ ئەو ئاسمانە ڕازێنراوەدەچێت کەلەسەرو مانەوەیە کەبە هەزاران ئەستێرەو تەن ڕازێنراوەتەوە کەجوانیەکی بێوێنەی بە زەویەکەمان بەخشیوە.🌌

▪️ لەدوای ئەوەی کەمرۆڤایەتی درکی بەوەکردکەجگەلەودیمەنەی کەدەتوانین بەچاوبیبینین لەپشت ئەودیمەنانەوە بەملیاران ئەستێرەوگەڵەئەستێرەی زەبەلاح بوونیان هەیە، دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆرو بەدواداچونری زۆر دەربارەی گەردوون لەلایەن زاناکان و فەیلەسوفەکانەوە گەشتن بەوەی کەئەم گەردوونە سەرەتای درووست بوونێکی هەبووە، کەچۆنیەتی ڕێکخستنی بەشێوەیەکە لەسەربنەمایەک کەلە پێناو مرۆڤەکاندایە.
▪️ (جۆرج لیمەیتری )گەردوونناسی بەلجیکی بەپشت بەستن بەهاوکێشەکانی (ئەلێکساندەرفرێدمان)سەلماندی کە گەردوون سەرەتایەکی هبووە وەبەردەوام لەبەردەوام بووندایە ئەم فراوان بوونەش دوای تەقینەوە گەورەکە کەبە (بیگ بانگ )ناسروە، بیگ بانگ چیە؟ بیگ بانگ بریتیە لە ئەو بیردۆزەی کە باس لە دروست بوونی گەردوون دەکات دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ۱۳ ملیارد ساڵ پێش ئێستا کە لەتەنێکی زۆر گەرمەوە دروست بوەوو پاشان دەستی کردوە بەکشانێکی خێرائەم کشانە خێرایەش و بۆتەهۆی دروست بوونی ئەستێرەو گەلە ئەستێرەکان کەئەم کشانە تائێستاش لەبەردەوام بووندایە بۆیە گەردوون تادێ لەفراوان بوون بەردەوامە.