لەکاتێکدا کۆڤید-19 زیاتر تێکچوونێکی کۆئەندامی هەناسەیە، بەڵام ماوەیەکە زاناکان دەزانن کە دەتوانێت کێشە لە بەشەکانی تری جەستەش دروست بکات، لەوانەش مێشک. ئێستاش توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریدەخات کە تێکچوونی مێشک تەنانەت ڕەنگە چەند مانگێک دوای تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بەردەوام بێت.
لە توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری (Nature Communications) بڵاوکراوەتەوە، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە هەندێک لە توشبووانی کۆڤید-19 کە چاکبوونەتەوە هێشتا چەند نیشانەیەکیان هەبووە کە برینی بەردەوامی مێشکیان نیشان دەدات لەکاتێکدا لە پشکنینی ڕۆتینی هەوکردنی خوێندا بەو شێوەیە دەرنەکەوتووە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی تیمی توێژینەوەکە، توێژەران پشکنینیان بۆ 800 نەخۆش کردووە کە بەهۆی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندراون و نیوەیان حاڵەتی نوێی دەمارییان هەبووە. توێژەران سەریان سوڕما کە نیشاندەری خوێنیان دۆزیەوە کە دەریدەخات برینداربوونی مێشک بەردەوامە دوای چەند مانگێک لە دەرچوونی ئەو کەسانەی لە توێژینەوەکەدا بوون لە نەخۆشخانە، تەنانەت کاتێک پشکنینەکان هیچ هەوکردنێکیان نیشان نەدا.
ئەمە زۆرترین جار لەو کەسانەدا ڕوویدەدا کە لە قۆناغی تونددا حاڵەتی نوێی دەماریان هەبوو. بەمەش توێژینەوەکە ئەوە دەردەخات کە نیشانەکانی برینداربوونی مێشک ڕەنگە چەند مانگێک لەدوای کۆڤید-١٩ لە خوێندا بمێنن، بە تایبەتیش لەو کەسانەی کە تێکچوونێکی مێشکیان بەهۆی کۆڤید-١٩ەوە هەبووە (بۆ نموونە هەوکردن، یان جەڵتەی مێشک).
سەرچاوە: پێگەی WebMD
وەڵام بدەوه