8 نیشانە ئاگادارت دەکەنەوە کە کێشەی کەمی ماددەی ئاسنت هەیە 

🔹 1 – هەست کردن بە ماندوویی :
هەست کردن بە ماندوێتی ناسروشتی و هیلاکی زۆر یەکێک لە نیشانە هەرە دیارەکانی کەمی ماددەی ئاسنە لە لەشدا .
🔹 2 – زەرد هەڵگەڕان ( لون الباهت ) :
پێستی مردوو ( زەرد هەڵگەڕان ) ی پێست و ڕەنگی پێلوی خوارەوە لە نیشانە بڵاوەکانی کەمی ماددەی ئاسنە .
🔹 3 – هەناسە توندی :
هیمۆگڵۆبینی خانەکانی خڕۆکە سورەکانی خوێن ئۆکسجین دەگوازنەوە بۆ هەموو بەشەکانی لەش ، وە کاتێک ڕێژەی هیمۆگڵۆبین لە خوێندا دادەبەزێت بەهۆی کەمی ماددەی ئاسن لە لەشدا ئاستی ئۆکسجینیش دادەبەزێت .
🔹 4 – سەر ئێشە و سەرگێژ خواردن :
کەمی هیمۆگڵۆبین واتای ئەوەیە کە بڕی پێویستی ئۆکسجین ناگات بە خانەکانی مێشک ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی بۆڕیەکانی خوێن .
🔹 5 – دڵە کوتێ :
لە دۆخەکانی کەمی ماددەی ئاسن دا ، پێویستە لەسەر دڵ هەوڵی زیاتر بدات بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ سەرجەم بەشەکانی لەش .
🔹 6 – تێکچوون و ووشک هەڵگەڕانی قژ و پێست :
بە هەمان شێوە لەکاتی نەبوونی بڕی پێویستی ماددەی ئاسن لە لەشدا قژ و پێست بڕێکی کەمتری ئۆکسجینیان دەست دەکەوێت لە خوێنەوە .
🔹 7 – هەڵئاوسان و دروست بوونی کێشە لە دەم و زماندا :
نیشانەکانی بریتین لە هەوکردن و قڵیشان لەناو دەمدا .
🔹 8 – سڕ بوونی پێ یەکان :
ئەوانەی کە کێشەی کەم خوێنیان هەیە بەهۆی کەمی ماددەی ئاسن زیاتر تووشی سڕ بوونی قاچەکانیان دەبن .