ئەگەر شەوان خەوت لێناکەوێت، ئەم 5 ڕێنماییە جێبەجێ بکە

چەند هۆکارێک هەن کاردەکەنە سەر قورسیی خەولێکەوتن لە شەواندا، ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکە:
1️⃣ لە هەمان کاتدا هەڵسە لە خەو هەموو ڕۆژێک، ئەمە مێشکت ڕادەهێنێت لەوەی هەموو ڕۆژێک لە هەمان کاتدا خەبەری ببێتەوە
2️⃣ نیکۆتین و کافاین سنوردار بکە، کاریگەریی کافاین بۆ چەندین کاتژمێر دەمێنێتەوە، ئەمەش وادەکات زەحمەتتر خەوت لێبکەوێت، بۆیە هەوڵدە پێش چەند کاتژمێرێک خۆت بەدووربگریت لێیان
3️⃣ سەرخەو کەمبکەرەوە، چونکە دەتوانێت کاربکاتە سەر کوالێتیی خەو، بۆیە گرنگە شێوازێکی جێگیری نووستنت هەبێت و لە هەمان کاتدا بێت
4️⃣ وەرزش بکە و با جووڵەت هەبێت، چونکە کوالێتیی خەو و ماوەکەی باشتر دەکات. بەڵام هەوڵبدە 3 کاتژمێر بەر لە کاتی خەو وەرزشت ئەنجام دابێت، چونکە گەر ماوەیەکی کەمتر بێت لەوە، ئەوا کاردەکاتە سەر نووستن.
5️⃣ قەلەقیت کەمبکەوە، تەکنیکەکانی وەک هەناسەی قووڵ ئەنجامبدە، چونکە دەروونێکی ئارام گرنگە بۆ هەبوونی خەوێکی تەندروست.