نیمچه ڕێبه‌ره‌كان (Semiconductors) جۆراوجۆر له ئهمرازێكن له‌زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ته‌كنه‌لۆجیای مۆدێرن بونیان هه‌یه و ڕۆڵێكی گرنگ و سه‌ره‌كی ده‌گێڕن.
چوونه‌ناو ورده‌كاری و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئه‌مرازانه پێویستی به كاتێكی یەکجار زۆره و زانست له گه‌ڵ كاتدا هه‌میشه ئه‌مرازی نوێ ده‌خاته كار.
لێره‌دا ئه‌توانین باس له بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م ئه‌مرازانه بكه‌ین:
له‌دوای چاره‌كه سهرهتایەكانی سه‌ده‌ی ڕابوردو و فراوانبوونی به‌كارهینانی كاره‌با له زۆربه‌ی ورده‌كاری ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤ، زاناكان بیریان له داهێنانی نوێیان كردەوە بە پشتبه‌ستن به زانستی ئه‌لكترونی
سه‌ره‌تا توانییان چه‌ند ئامێرێكی ئه‌لكترۆنی دابهێنن له بواری ده‌نگ وپهیوهندییهكاندا
وه‌ك ئهمپلیفایر(Amplifiers) وه پێش ئه‌مه رهكتیفایر(Rectifiers) كه بونه‌ته بنه‌ما بۆ داهێنانی رادیۆ و ته‌له‌فۆن، ئه‌وكات بۆ دروستكردنی (رهكتیفایر و ئهمپلیفایر) ئه‌مرازی نیمچه ڕێبه‌ره‌كانیان به‌كارنه‌هێنابوو به‌ڵكو لامپهی ئیلیكترونیان به‌كارهێنا ، (thermionic valves , thermionic tubes)
1833 مایكل فهرهدای (Michael Faraday) یه‌كه‌م كه‌س كه كاریگه‌ری و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نیمچه ڕێبه‌ره‌كانی دۆزیوه ، 1874 كارل برێیون (Karl Braun) كاریگه‌ری و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دایودی (Diode) دۆزییه‌وه و به‌ڵگه‌نامه‌ی بۆكرد.
بۆ په‌ره‌پێدان و ئاسانكاری له دروستكردنی ئامێره ئلیكترۆنییهكان زاناكان و پیشه‌سازان (دۆزراوه‌كه‌ی مایكل فهرهدای و داهێنانه‌كانی كارل برێیون)یان به‌كارهێنا و بزنسێكی خێرا و فراوان هاته كایه‌وه ، وه له دوای داهێنانی جۆره‌كانی دایود (Diode) و ترانزستۆر (Transistor) ساڵی 1947، له‌لایه‌ن سێ زانای ئه‌مریكی جۆن باردین ( John Bardeen) ، وولتر براتیهن (Walter Brattain) ، و ولیه‌م شۆكلی (William Shokly) . له دوای ساڵی 1960 . ئه‌مرازی نیمچه ڕێبه‌ره‌كان گه‌شه‌سه‌ندنێكی كه‌وره و گرنگیان وه‌رگرت و چه‌نده‌های ئهمرازو ئامێری جۆراوجۆر هاتنه نێو ژیانی مۆدێرن ، وه‌كو
ئهنتگرێت (Integrated Circuits)
چیپی ئه‌لیكترۆنی (Electronic chips) و چه‌نده‌های ئه‌مرازی گرنگی تر.
جۆره‌كانی دایود (Diode): زیاتر بۆ گۆرینی كاره‌بای AC بۆ DC به‌كار دێت ، دایود زیاتر له‌مادده‌ی سلیكون (Silicon) ئه‌ویش لمه ، یان له جیرمانیوم (Germanium) ، یان له زه‌رنیخی گالیوم (Gallium Arsenide) دروستده‌كرێن.
*- جۆره‌كانی ترانزستۆر (Transistor): له هه‌مان ماددەی دایود دروستده‌كرێن، له ڕووی پراكتیكه‌وه ، زیاتر وه‌ك سویچێكی زۆر هه‌ستیار و خێرایه بۆ كۆنترۆڵی سووڕه‌كانی كاره‌بای به‌هێز له ڕێی سووڕێكی كاره‌با لاواز به‌كاردێن.
*- جۆره‌كانی ئهنتگرێت (Integrated Circuits): له هه‌مان ماددەی دایود دروستده‌كرێن، ئهنتكرێت (IC) وه‌ك بۆردێكی ئه‌لكترونی به‌قه‌باره‌یه‌كی بچوك ” له‌وانه‌یه له چه‌ند ترانزستۆر و چه‌ند دایود و ئهمرازێكی تری ئه‌لیكترونی پێكدێت ، تا به‌م قه‌باره‌یه بچوكه كارێكی گه‌وره ئه‌نجام بدرێت وه‌ك سوڕێكی ئهمبلی فایر ، یان به‌كار خستنی پێوه‌ر له شاشه‌كانی ئامێره‌كان یأن بۆ كۆنترۆڵی چه‌ند كارێك له یه‌ك كاتدا و بونی هه‌یه له زۆربه‌ی ئامێره جۆرهوجۆرهكانی ئه‌لیكترۆنی ته‌نانه‌ت له‌ڕێی ئهنتگرێت ئه‌توانین پۆرۆگرامی تایبه‌ت داده‌نه‌ین وه‌ك :(PLC, PROGRAMMABILE LOGIC CIRCUITS).
*- چیپی ئه‌لیكترۆنی (Electronic chips) : له چه‌ند ئهنتگرێتێك كه پێكه‌وه ده‌بسترێن و ده‌خرێنه ناو یه‌ك پارچه‌ی بچوك تا له‌یه‌ككاتدا چه‌ندین كار ئه‌نجامبدات ” وه‌ك
ئه‌قڵی ئۆتۆموبیل (Engine control unit)
كۆمپیوتەر ( CPU , Central processing unit) و زۆرێك له ئامێری ئه‌لیكترۆنی تر.
*- زۆرێك له ئه‌مرازی نوێ هه‌ن وه‌ك: ( LED, LIGHT EMITTING DIODE) ، (LIGHT CELL) (FREQUENCY CRYSTALS) ، (SOLAR CELLS) …هتد.
زانستی مۆدێرن له چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی ڕابوردودا ده‌ستی پێكردوه، زۆرێك له تەكنەلۆجیای نوێی هێنایه كایه‌وه و زۆرێك له ئهمراز و ئامێری نوێ هاتنه ناو ژیانی رۆژانه‌ی كۆمه‌ڵگاكان، له‌گه‌ڵیا زۆر له ورده‌كاری ژیان و هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵایتی گۆرانێكی قولی ئه‌رێنی و نه‌رێنی به‌خۆیه‌وه بینی .
سەرچاوە: پێگەی universitywafer
نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس
مهدی محی ا‌لدین – مهدی بابان