سوتان بە یەکێک لەو ڕووداوانە دادەنرێت کە ڕۆژانە لە ماڵەوە یان لە شوێنی کار و دەرەوە توشمان دەبێت، وە هەندێ کەس چارەسەری ئەم سوتاویانە دەکەن لە ڕێگەی تێکەڵەی سروشتی هەڵەوە، کە کارەکە ئاڵۆزتر دەکات.
بە گوێرەی پێگەی ئەلیکترۆنی CNN حكومەتی ووڵاتی عوممان هۆشداری داوە لە چارەسەرکردنی سوتان لە ڕێگەی بەکارهێنانی هەندێ ماددە و کەرەستەی ماڵەوە.
هاوکات ڕایانگەیاندووە لە کاتی چارەسەر کردنی سوتاویدا نابێت ئەم ماددانە بەکاربهێنرێت : زەیتە سروشتییەکان و کەرە
بەکارهێنانی زەیت و کەرە یارمەتی چارەسەر کردنی سوتاوی نادات بەڵکۆ دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و دەبنە هۆی قەتیس بوونی گەرمی.
بەفر یان سەهۆڵ
بەکارهێنانی بەفر یان سەهۆڵ سوتاوی هێور ناکاتەوە بەڵکو دەبێتە هۆی ڕەقبوونی پێست و زیاد کردنی ئازار.
هەویری ددان
بەکارهێنانی هەویری ددان بۆ چارەسەرکردنی سوتاوی زۆر باو و بڵاوە ، ئەمەش کارێکی ناڕاستە و دەبێتە هۆی سوتاندنی زیاتر .
سپێنەی هێلکە
بەکارهێنانی سپێنەی هێلکە بۆ چارەسەری سوتاوی کارێکی هەڵەیە و دەبێتە هۆی دروست بوونی هەوکردنی بەکتریایی.
– وەرگێڕانی دایکی شاهۆز
وەڵام بدەوه