ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە سۆدیۆملەش پێویستی بە ئاوێکی زۆر هەیە بۆ خۆ رزگار کردن لەم ڕەگەزە خۆراکییەی کە بە زۆری لە خوێدا هەیە ، وە نمونەی ئەو خۆراکانەشی کە دەوڵەمەندن بەم ماددەیە وەکو نان و پەنیر و خۆراکی لە قوتونراو و بەستو.
ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین :لەش بڕێکی زۆری ئاوی ئەمبارکراو بەکار دەهێنێت بۆ هەڵگەڕانەوەی ئەو نایترۆجینەی کە بە شێوازێکی سروشتی لە پڕۆتیندا هەیە ، ئەمەش دەبێتە هۆی ووشکبونەوە لە ئەنجامی لە دەستدانی ئاوی ناو خانەکان .
خۆراک و خواردنەوە شەکر ئامێزەکانئەم خۆراکانە ژینگەی ترشێتی لەش گەشە پێ دەدەن و کاری ئەم ڕژێنە دوو هێندە دەکەن و وا دەکەن کرداری کۆبونەوەی ئاو لە لەشدا کەم ببێتەوە .
خۆراکە سوورەکراوەکانئەم خۆراکانە دەبنە ڕێگر لەبەردەم هەڵمژینی بڕی پێویستی ئاوی ئەو خۆراک و شلەمەنیانەی کە دەیخۆین لە لایەن لەشەوە ، ئەمەش دەبێتە هۆی تینوو بوون ، لەبەر ئەوە وا باشترە لە وەرزی هاویندا خواردنی سورە کراو کەمتر بخورێت.-
وەرگێڕانی دایکی شاهۆز
وەڵام بدەوه