باس لە پێنج نەخۆشی دەکەین کە دەبنە هۆی هەڵاوسانی قاچەکان

1️⃣ نەخۆشی Edema
کە ئەم نەخۆشییە بریتیە لە مانەوەی ئاو لەناو خانە و شانەکانی لەشدا

2️⃣ هەوکردنی جومگەکان، کاتێک ڕوودەدات کە شانەکانی قاچ توند یان ڕەق دەبن و دەئاوسێن .

3️⃣ شکستی دڵ
ئەم نەخۆشییە کاتێک ڕوودەدات کە دڵ ناتوانێت پاڵ بە بڕی پێویستی خوێنەوە بنێ بۆ لەش ، ئەمەش دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ئاو لە لەشدا و بە تایبەتیش لە پێکاندا.

4️⃣ تۆپەڵبونی خوێن لە مولوولە خوێنی قاچەکاندا و نەخۆشی (دەوالی ) ،
ئەم نەخۆشیەش لە ئەنجامی خەست بوونەوە و نەڕۆشتنی خوێنەوە دروست دەبێت لە دەرمار و موولەکانی خوێنەوە بۆ دڵ و وە بە پێچەوانەوە ، کە بە زۆری توشی قاچەکان دەبێت و دەبێتە هۆی ئاوسانی.

5️⃣ کێشەکانی گورچیلە
شکست هێنانی گورچیلە لە کردنە دەرەوەی ژەهر و شلەمەنییەکاندا دەبێتە هۆی کۆ بوونەوەی ئاو لە لەشدا و سەر ئەنجام ئاوسان دروست دەبێت.
– و. دایکی شاهۆز