نیشانە لاوەکییەکانی دابەزینی فشاری خوێن چین؟ 

بە گوێرەی پێگەی ئەلیکترۆنی very well health ، نیشانەکانی دابەزینی فشاری خوێن ئەمانەن :ـ

1 ـ سەرگێژخواردن
2 ـ ماندوویی
3 ـ تێکچون و ناڕێکی بینین.
4 ـ دڵ تێکەڵهاتن .
5 ـ دڵەڕاوکێ و نیگەرانی.
6 ـ لەهۆش خۆچوون .

ئەگەر دابەزینی فشاری خوێن زۆر توند بوو ، ئەوا ئەم نیشانانەی هەیە :ـ
▪️ خێرایی لێدانی دڵ
▪️ زەرد هەڵگەڕان یان شین هەڵگەڕانی ڕەنگی پێست.
▪️ ئارەق کردنەوە.
▪️ لەرز گرتن
▪️ خێرایی لە هەناسەداندا.
▪️ هەست کردن بە خەواڵوویی لە ڕادەبەدەر .
▪️ بورانەوە.
– وەرگێڕانی دایکی شاهۆز