چی روودەدات ئەگەر بە یەکجاریی واز لە خواردنەوەی قاوه بهێنیت؟ 

▪️ پسپۆرێکی بواری خۆراک بە پێگەی ئەلیکترۆنی سپوتنیکی ڕاگەیاندووە ڕۆژانە خواردنەوەی بڕێکی زۆری قاوە کاریگەری نەرێنی دروست دەکات لەسەر کاری جگەر و غودەی دەرەقی. وە ئامۆژگاری هەموان دەکات بەوەی کە ئەگەر بۆ تاقیکردنەوەش بێت یەک هەفتە واز لە خواردنەوەی قاوە بهێنین .
▪️ خواردنەوەی قاوە دەکرێت ببێتە هۆی لەکارکەوتنی ڕژێنی گەدە، وە هەروەها هەڵمژینی ماددەی ئاسن و پڕۆتینی ناو خۆراک بەشێوەیەکی خراپ دەبێت و بەکتریا زیانبەخشەکانیش دەست بە گەشە دەکەن.
▪️ هەروەها قاوە ناوەندە کۆئەندامی دەمار هان دەدات و فشاری خوێن زیاد دەکات ، لەبەر ئەوە قاوە کارگەری باشی دەبێت لەسەر ئەو کەسانەی کە بەدەست نزمی فشاری خوێنەوە دەناڵێنن ، وە سەبارەت بەو کەسانەشی کە گرفتی فشاری خوێنی سروشتیان هەیە ئەوا زۆر خواردنەوەی قاوە مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن زیاد دەکات.
▪️ هاوکات وتیشی ڕۆژانە خواردنەوەی دوو کوپ بۆ سێ کوپ لە قاوەیەکی بۆنخۆشی کوالێتی بەرز لەوانەیە ببێتە سەرچاوەیەک بۆ سیرۆتۆنین ( هۆڕمۆنی دڵخۆشی ) ، و دۆخی دەرونی باش دەکات ، بەڵام لە کاتی زیادەڕەوی کردن لە خواردنەوەیدا ، دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشەکانی تایبەت بە نوستن و ووزەی زۆر و هەڵچوونی سۆزداری.
☕ قاوە یەکێکە لە دژە ئۆکسانەکان.
☕ هەروەها دەبێتە هۆی ئالودەبوون .
– وەرگێڕانی دایکی شاهۆز