ئاگاداربە چۆن باوەڕت پێ دەهێنن کە ووزە بەخشەکان بەکاربهێنیت و دواتر چ ئاکامێکی ترسناک چاوەڕێت دەکات!

▪️ وای لێهاتووە زیانەکانی بەکارهێنانی چالاککەرەوەکان یان ووزە بەخشەکانی تایبەت بە هاندانی چالاکی جەستەیی لای زۆربەی خەڵکی ئاشکرا و زانراوە . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەتا ئێستاش زیاتر لە یەک ملیۆن کەس هەن لە بەریتانیا دا کە زۆربەیان لە ڕەگەزی نێرن سورن لەسەر بەکارهێنانی ئەم ووزە بەخشانه ، بەبێ گوێدانە ئەو زیانە تەندروستیانەی کە ڕووبەڕویان دەبێتەوە .وە بە پێی ئاژانسی ڕوبەڕوبونەوەی ووزەبەخشەکان لە بەریتانیا بەکارهێنانی ئەم ماددانە ئەم لێکوتە تەندروستی و دەرونیانەی لێ دەکەوێتەوە:

1/دروست بوونی مەمک لە پیاواندا.

2/چونەوەیەکی گونەکان

3/ لاوازی کرداری پیتاندن

4/نەزۆکی

5/کێشەکانی دڵ

6/ جەڵتەی مێشک

7/ مەترسی توشبوون بە نەخۆشیە ڤایرۆسییەکان بەهۆی پیس بوونی خوێنەوە لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەرزی تایبەت بەم ووزە بەخشانە

8/ ئالوودەبوون

9/ خەمۆکی

10/ شەڕو ململانێی دوژمنکارانە و توندوتیژی لە هەڵسوکەوتد

و . دایکی شاهۆز