پزیشکی پسپۆری زانسته بزیشکییەکان مارگریتا کورولیفا ئەو نەخۆشانە دەست نیشان دەکات کە نابێت پەنیر بخۆن و دەڵێت : خواردنی پەنیر بە بڕێکی زۆر زیانی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی بەرزە پەستانی خۆێنیان هەیە ، لەبەر ئەوەی بڕێکی زۆر خوێ لە پێکهاتەیاندا هەیە کە دەبێتە هۆی قەتیس کردنی شلەمەنیەکان و فراونکردنی سوڕی خوێن و کاردەکاتە سەر دیواری مولولەکانی خوێن و فشاری خوێن زیاد دەکات .
هاوکات ووتیشی ئەو کەسانەی کە نەخۆشییەکانی گورچیلەیان هەیه نابێت زیادەڕەوی بکەن لە خواردنی پەنیردا لەبەر ئەوەی قەتیس بوونی شلەمەنی لە لەشدا دەبێتە هۆی دروست بوونی گرفتەکانی میزکردن.
هەروەها پەنیر ئەو پێکهاتانە لە خۆ دەگرێت کە تا ڕادەیەک لە هیستامین دەچن و دەبنە یارمەتیدەر بۆ توشبون بە سەرئێشەی نیوەیی ، وە ئەو کەسانەی کە ئەم گرفتەیان هەیە دەبێت سنورێک بۆ خواردنی پەنیر دابنێن .
لە کۆتایدا ئەو خانمە پزیشکە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تەنانەت ئەو کەسانەشی هیچ کام لە ڕێگرییەکانی خواردنی پەنیریان نییە نابێت ڕۆژانە پەنیر بخۆن بەڵکو دەبێت لە هەفتەیەکدا 3 بۆ 4 جار بیخۆن.
– وەرگێڕانی دایکی شاهۆز
وەڵام بدەوه