چەند ڕێگایەك بۆ سەرلەنوێ بنیادنانەوەی قژێکی ماندوو

1 ــ شێلانی پێستی سەر: ـ
ئەم ڕێگایە یارمەتی نوێکردنەوەی سوڕی خوێن دەدات و وا دەکات لە ڕێگەی خوێنەوە خواردن بگات بە ڕەگەکانی موو . لەبەر ئەوە پێویستە ڕۆژانە بۆ ماوەی سێ خولەک بە شێوەی بازنەیی هەموو پێستی سەرت بشێلیت ، وە دەتوانیت تەنها هەفتەی یەک ڕۆژ بەو زەیتانە پێستی سەرت بشێلیت کە لەگەڵ جۆری قژ و پێستتدا دەگونجێت .

2 ــ بەکارهێنانی زەیتی زەیتون: ــ
ئەم زەیتە خۆراک بە قژ دەبەخشێت و ڕێگری دەکات لە هەڵوەرینی و پێستی سەر شێدار دەکات ، بەڵام پێویستە زەیتەکەت تەنها زەیتی زەیتونی سروشتی تەواو بێت و هیچی بۆ زیاد نەکرا بێت.

3 ــ بەکارهێنانی ماسک:ــ
* ماسکی هێلکە: ئەم ماسکە دەوڵەمەندە بە پڕۆتینی پێویست بۆ دووبارە شێدارکردنەوەی پێستی سەر و خۆراکی پێویست بۆ قژ دابین دەکات . شێوازی ئەم ماسکەش بریتیە لە تێکەڵ کردنی هێلکە و زەیتی زەیتون و هەنگوین.
* ماسکی مۆز و ئەڤۆگادۆ : ئەم ماسکەش بە ماسکێکی نمونەیی دادەنرێت بۆ قژ و چەندین سودی تەندروستی گرنگی هەیە بۆ قژ ، وە شێوازی ئەم ماسکەش بریتیە لە تێکەڵ کردنی مۆزێک لەگەڵ نیو ئەڤۆگادۆدا.

4 ــ بڕینی سەرتاڵەکانی قژ : ـ پێویستە خانمان 3 مانگ جارێک سەرتاڵەکانی پرچیان ببڕن ، لەبەر ئەوەی ئەم کردارە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕزگار بوون لە تاڵە قژە شکاو و لەناوچووەکان و یارمەتیدەر دەبێت لە سەرلەنوێ بنیادنانەوە و نوێکردنەوەی قژدا.

6 ــ خۆ ڕزگارکردن لە کڕێشی سەر : ــ
ئەو چینە کڕێشەی کە پێستی سەر دادەپۆشێت ، دەبێتە ڕێگر لەبەردەم چونە ناوەوەی هەوای پێویست بۆ پێستی سەر وە سەرئەنجام ئەم کارەش دەبێتە هۆی لەناوچون و تێکچونی ڕەگەکانی موو و دواجاریش وا دەکات قژ توشی لاوازی و هەڵوەرین بێت ، لەبەر ئەوە وا باشترە پێش ئەوەی دەست بکەیت بە نوێکردنەوە و چارەسەر کردنی قژت ، خۆت ڕزگار بکەیت لە کڕێش . وە بۆ ئەم کارەش لەوانەیە بەکارهێنانی سرکەی سێوی تێکەڵ کراو لەگەڵ ئاودا یارمەتیدەر بێت.
– وەرگێڕانی دایکی شاهۆز