بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی پزیشکی کۆنسڵتۆ شیری بادەم زۆر سودی تەندروستی گرنگی هەیە بۆ لەشمان لەوانە:
1- بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین و چەوری لە خۆ دەگرێت و ڕێژەی کاربۆهیدرات تیایدا نزمە، یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات .
2- بەهۆی کەمی کاربۆهیدرایت لە پێکهاتەیدا، ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەرز ناکاتەوە، لەبەر ئەوە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە بەسودە.
3- جێگرەوەیەکی تەندروستە بۆ نەخۆشانی هەستیاری شیر، ئەو کەسانەی کە ناتوانن شیری مانگا بخۆن لەبەر ئەوەی هەستیارییان هەیە، دەتوانن سود لە شیری بادەم وەربگرن لەبەر نەبونی شەکری لاکتۆز لەپێکهاتەیدا.
4- ئێسکەکان بەهێز دەکات لەبەر ئەوەی ڤیتامین D لە پێکهاتەیدا هەیە، توانای لەش زیاد دەکات بۆ هەڵمژینی کالیسیۆم و بەهێز کردنی ئێسکەکان.
5- چارەسەری کێشەی کەمی ڤیتامین D دەکات ، لەبەر ئەوەی شیری بادەم ڕێژەی 13%ی بڕی پێویستی ڕۆژانەی لەش بۆ ڤیتامین D دابين دەکات.
6- شیری بادەم ڤیتامین E تێدایە کە کار دەکات بۆ شیدارکردنەوەی پێست و پاراستنی لە تیشکی زیانبەخشی سەروو وەنەوشەیی و کەمکردنەوەی هەوکردنی پێست.
7- لە نەخۆشییەکانی دڵ دەمانپارێزێت لەبەر ئەوەی ترشی ئۆلیک لە پێکهاتەیدا هەیە و یارمەتی دابەزاندنی ڕێژەی کۆڵیستڕۆڵی زیانبەخش دەدات لە لەشدا بەمەش مەترسی توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەبێەتەوە.
وەرگێڕانی دایکی شاهۆز
وەڵام بدەوه