چۆن بزانین توشی کێشەی کەمی ڤیتامین B12 بووین لە جەستەماندا؟

▪️ ڤیتامین B12 بە یەکێک لە ڤیتامینە گرنگەکان دادەنرێت کە دەتوانین لە ڕێگەی خۆراک و تەواوکارە خۆراکییەکانەوە بە دەستی بهێنین ، و یەکێکە لەو ڤیتامینانەی کە لە ئاودا دەتوێتەوە.
▪️ هاوکات ئەم ڤیتامینە گرنگە یارمەتی دروست بوونی خڕۆکە سورەکانی خوێن دەدات کە بەشدارە لە کردارەکانی ناوەندە کۆئەندامی دەماردا .
▪️ ڤیتامین B12 بە هەمان شێوەی هەندێ لە ڤیتامینەکانی تر لەشمان ناتوانێت بە شێوازێکی سروشتی بەرهەمی بهێنێت ، هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە کەسە ڕووەکیەکان ڕوبەڕووی گرفتی کەمی ئەم ڤیتامینە دەبنەوە.

هەندێ لە نیشانە ئاگادارکەرەوەکانی کەمی ئەم ڤیتامینە :
1ــ لاوازبوونی ماسولکەکان.
2 ـ سەرگێژخواردن (وڕی ).
3 ــ زەرد هڵگەڕانی ڕەنگی پێست.
4 ــ سور هەڵگەڕانی زمان و هەست کردن بە ئازار .
5 ــ برینی دەم.
6 ــ کەمبوونەوەی ئاستی بینین.
7 ــ هەست کردن بە خەمۆکی.
8 ــ کەمبوونەوەی تواناکانی مێشک.
وەڕگێڕانی دایکی شاهۆز