دایک و باوکان هەویری ددانی جۆراوجۆر بەکاردەهێنن بە تامی جیاواز و خۆش بە مەبەستی هاندان و ڕاهێنانی منداڵەکانیان بۆ شۆردنی ددانەکانیان .
و هەر ئەم تام و بۆنە خۆشەی هەویری ددانەکان وا لە منداڵەکان دەکات هەویرەکە قوت بدەن ، ئەم کارەش نیگەرانی لای دایک و باوکان دروست کردووە بەهۆی بوونی ماددەی فلۆراید لە هەویرەکەدا .
بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژنامەی فۆکسی ئەڵمانی لەم بارەیەوە نوسیوێتی : یەکەم هۆکاری نیگەرانیەکان سەبارەت بە فلۆراید بریتییە لەو جیاوازییەی کە هەیەتی لەگەڵ فلۆر دا ، فلۆر گازێکی ژەهراوییە ، وە کاتێک دەیلکێنین بە ڕەگەزەکانی تری وەکو سۆدیۆم و کالیسیۆمەوە فلۆراید دروست دەبێت وە هەروەها بە خوێی فلۆریش ناوزەند دەکرێت .
هاوکات فلۆراید زیانی بۆ لەش نییە ئەگەر ڕێژەکەی کەم بێت ، وە یارمەتی هەندێ لە کردارە گرنگەکانی لەش دەدات .
کەواتە خواردنی هەویری ددان هیچ مەترسییەک بۆ تەندروستی لەش دروست ناکات لەبەر ئەوەی ڕێژەی فلۆراید لە پێکهاتەیدا زۆر کەمە .
ڕێژەی چڕی ماددەی فلۆراید لەناو هەویری ددانی کەسانی پێگەیشتوو بریتییە لە 1450 بەش لە لەیەک ملیۆن بەشی هەویری دداندا . بەڵام ڕێژەی ئەم ماددەیە لە هەویری ددانی منداڵاندا بریتیە لە تەنها 500 بەش لە یەک ملیۆن .
و کاری فلۆراید لە هەویری دداندا بریتییە لە پاراستنی مینای ددانەکان و ڕێگری کردن لە داخورانی .
– و. دایکی شاهۆز
وەڵام بدەوه