توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ کە لە گۆڤاری زانستیی ژینگە و تەکنەلۆجیادا بڵاو کراوەتەوە دەریخستووە، هەندێ بابەتی جوانکاری کە ئێستا لە بازاڕەکاندا بڵاوبۆتەوە، ڕێژەیەکی زۆر بەرز لە ماددە کیمیاییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە کە بە پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS) ناسراوە.
زاناکان بوونی ئەم ماددانەیان بە بڕی جیاواز دۆزییەوە لە ناو پێکهاتەی بابەتە جوانکارییەکاندا بە جۆرێک کە ڕێژەکەی لە ناو کرێمی ئەساسدا 63%، وە لە ناو ماسکەرای دژە ئاودا 82 %، وە لە ناو سوراوی لێوی درێژخایەندا 62% ـە.
ئەوەی شایەنی باسە ماددە کیمیاییەکانی PFAS لە گەردیلەی کاربۆن و فلۆری پێکەوە بەستراو پێکهاتوون کە زاناکان ناویان ناون (ماددە کیمیاییە هەمیشەییەکان) لەبەر ئەوەی لە ژینگەدا شینابنەوە.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی لەمبارەیەوە ڕایگەیاند ماددەکانی PFAS بە مەبەست دەکرێتە ناو پێکهاتە جوانکارییەکانی وەکو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، بە مەبەستی شێدارکردن و نەرم کردنەوە و درەوشاوەیی پێست.
لەبەر ئەوە وا باشترە پێش کڕینی بابەتە جوانکاریەکان بە ووردی سەیریان بکەین و بزانین ئەم پێکهاتانە بە بڕی چەند لە پێکهاتەیاندا هەیە.
زۆربەی ئەو بابەتە جوانکارییانەی کە دژە ئاو یان درێژخایەنن ئەم ماددە کیمیا دارانەیان بۆ زیاد دەکرێت.
– و. دایکی شاهۆز
وەڵام بدەوه