تووشبووانی ئەم نەخۆشییانە نابێت تەماتە بخۆن 

🍅 ناتوانرێت تەماتە فەرامۆش بکرێت لە ئامادەکردنی زۆربەی خۆراکەکانی ڕۆژانەماندا، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە دەوڵەمەندە ڤیتامین و کانزاکان و زۆر سودی تەندروستی بۆ لەشمان هەیە ، بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا زیادەڕەوی کردن لە خواردنیدا چەندین گرفتی تەندروستیمان بۆ دروست دەکات.

هاوکات توێژینەوە زانستییە نوێکان ، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هەندی کەس نابێت بە هیچ جۆرێک تەماتە بخۆن لەبەر ئەوەی مەترسی زۆر لەسەر تەندروستیان دروست دەکات، ئەوانیش:
1 ــ ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە.
2 ــ ئەو کەسانەی نەخۆشییەکانی گەدەیان هەیە.
3 ــ ئەو کەسانەی کە توشی هەوکردن و برینی گەدە بوون

🍅 هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تەماتە ڕێژەیەکی زۆری ترشە ئەندامییەکان و ترشە چەورەییەکان و ماددەی سالمۆنێلا لەخۆ دەگرێت کە کاری گەدە تێک دەدەن و دەبنە هۆی توشبوون بە سکچون.
وەرگێڕانی دایکی شاهۆز.