■ پزیشکی دەرونی (داماسکایا) لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئیزفیستیا” ووتی : ئارەزوو کردنی خواردنی شیرینی دیاردەیەکی سروشتییە ، و هیچ سودێکی تەندروستی نییە ، بەڵام چەند هۆکارێکی دەروونی هەیە بۆ خواردنی شیرینی .
■ هەروەها ووتی ئەگەر منداڵێک تەمەنی لە ساڵ و نیوێک کەمتر بێت و توشی شۆکێکی دەروونی بێت ( الصدمة النفسية:زەبر و زەنگی دەروونی) . ئەوا لە تەمەنی پێگەیشتندا بەهۆی بەکارهێنانی خۆراکەوە دەست دەکات بە کەمکردنەوەی ئەو شڵەژاویە دەروونیە ، وە لەهەمان کاتیشدا ووتی کاتێک کەسێک شڵەژاوی دەروونی هەبێت ئەوا دەتوانین هەست بە هەندێ جیاوازی بکەین تیایدا وەکو لێو گەستن .
■ وە هەروەها لە ڕووی فسیۆلۆجیشەوە خواردنی شەکر خێراترین ڕێگەیە بۆ پڕکردنەوەی لەش لە ووزە ، هەر ئەمەشە خەیاڵی ئەوەت بۆ دروست دەکات کە کەسەکە هێزی زیادەی هەیە و هۆڕمۆنەکانی خۆشبەختی دوبامین و سیرۆتۆنین بەرهەم دێن .
■ هاوکات بێ توانایی لە دەرخستنی خۆسەویستی خود و تەنیایی هۆکارن بۆ ئارەزوکردنی زۆر بۆ خواردنی شیرینی ، بەجۆرێک کە زۆربەی خەڵکی پێیان وایە خۆراک وە بە تایبەتیش شیرینی ، جێگەی ساتە دەرونییە گرنگەکانی وەکو دروست کردنی پەیوەندییەکی ڕاستگۆیانە لەگەڵ خۆت و خۆشەویستانت و هاوڕێکانت دەگرێتەوە .
■ وە لە کۆتایدا ووتی هەندێ کەس بە مەبەستی دابەزاندنی کێشی لەشیان واز لە خواردنی شەکر ئەهێنن ، لەم دۆخەدا کەسەکە هەست دەکات وردە وردە دەست دەکات بە لەدەستدانی ووزە ، لەبەر ئەوەی خۆراکە شەکر ئامێزەکان سەرچاوەی کاربۆهیدرات بوون بۆ ئەو کەسە .
وەڵام بدەوه