ئەم خۆراکانە نابێت لە ناو ساردکەرەوە (ثلاجة) ی ماڵدا هەڵبگیرێت

پێگەی ئەلیکترۆنی we chat ی چینی لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت : هەندێ لە خەڵکی وەکو کۆگایەک سەیری ساردکەرەوەی ماڵەکەیان دەکەن و وای دەبینن کە پێویستە هەموو شتێک لەوێدا هەڵبگرن ، بەڵام ئەم بۆچونە هەڵەیە و توشی گرفتی تەندروستیان دەکات ، وە هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە نابێت ئەم خۆراکانە لە ناو بەفرگردا هەڵبگیرێت :

■ بەهاراتەکان ، بۆ نمونە وەکو بیبەر و یانسۆن و ئەوانی تریش ، لەبەر ئەوەی لە ناو ساردکەرەوەدا شێ هەڵدەمژن و ژەهر دروست دەکەن و دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی جگەر.
■ میوە ئیستوائیەکانی وەکو مۆز و لیچی و هەندێ میوەی تر ، لەبەر ئەوەی سوود و بەهای خۆراکیان لە دەست دەدەن و بە خێرایی شیدەبنەوە بەهۆی شێوە ، وە هەروەها نزمی پلەکانی گەرما دەبێتە هۆی گەشەکردنی بەکتریا لە ناو میوەکاندا و وایان لێ دەکات ژەهر دروست بکەن .
■ معەکەرۆنە و شیعریە و هاوشێوەکانی نابێت بە ئامادەکراوی بخرێنە ناو ساردکەرەوەوە .
■ سەوزە خوێکراوەکان ( خۆشکراوەکان بە خوێ ) وە هەروەها گژ و گیا پزیشکییەکان ، نابێت لەناو ساردکەرەوەدا دابنرێن ، لەبەر ئەوەی دانانیان لە تەنیشت خۆراکی ترەوە وا دەکات کە بڕێکی زۆر شێ هەڵمژن و ئەمەش دەبێتە هۆی گەشە کردنی بەکتریا جۆراوجۆرەکان تیایاندا و بەمەش سوودە تەندروستییەکانیان لە دەست دەدەن.