ئایا شیرە ڕووەکییەکان سودیان هەیە ؟

■ شیرە ڕووەکییەکان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا زۆر بە فراوانی لە ووڵاتانی ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا بڵاوبوەوە و خەڵکی ئەو ووڵاتانە لە بری شیری ئاژەڵی ئەم جۆرە شیرە ڕووەکییە بەکاردەهێنن بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان لە شیر .

■ بەڵام ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە زاری پڕۆفیسۆر ئیان گیفنز ، بەڕێوەبەری پەیمانگای خۆراک و خۆراکە تەندروستەکان لە زانکۆی ڕیدینگی بەریتانیا ، ڕایگەیاند : کە بە پێچەوانەی بۆچونی ئێمەوە لەوانەیە ئەم جورە شیرە سودبەخش نەبێت بۆمان.

■ وە هەروەها ووتی گەنجانمان ، وە بەتایبەتیش خانمانی گەنج بە خواردنەوەی ئەم جۆرە شیرە خۆیان بێبەش دەکەن لە ڕەگەزە خۆراکییە گرنگەکانی وەکو ئاسن و کالیسیۆم و یۆد و تەنانەت پڕۆتینیش ، بە هۆی وازهێنانیان شیری مانگا و گۆڕینی بە شیری تر. وە لە لایەکی تریشەوە مناڵانی ووڵاتانی ڕۆژئاوا توشی کێشەی کەمی پڕۆتین بوون بەهۆی بەکارهێنانی ئەم بەرهەمانەوە.

■ هاوکات چەند توێژینەوەیەکی زانستی سەلماندویانە ئەو کالیسیۆمەی لە شیری ڕوەکیدا هەیە هەڵمژینی لە لایەن لەشەوە ئاسان نییە لە چاو ئەو کالیسیۆمە سروشتییەی کە لە شیری ئاژەڵیدا هەیە.