سوودەکانی خۆراک بە پێی ڕەنگەکانیان 

■ پزیشکی بواری خۆراک ئەلینا گلوشاکۆڤا دەڵێت : ڕەنگی جیاوازی سەوزە و میوەکان ئاماژەن بۆ جیاوازی پێکهاتە و ڕەگەزە خۆراکییەکان.

■ ڕەنگی سوور ئاماژەیە بۆ بوونی ماددەی لایکۆبین کە وەکو دژە ئۆکسانێک کار دەکات و ڕێگری دەکات لە دروست بوونی هەوکردن لە لەشدا ، ئەم ماددەیەش لە شوتی و تەماتە و سندی و چەوەندەر و تور و سەوزە و میوە ڕەنگ سوورەکانی تردا هەیە .

■ ڕەنگی پرتەقاڵی ئاماژەیە بۆ بوونی ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامین A و ڤیتامین C ، وەکو گێزەر و پرتەقاڵ و قەیسی و مانگۆ و پەتاتەی شیرین و بیبەری پرتەقاڵی .

■ ڕەنگی زەرد ، سەوزە و میوە ڕەنگ زەردەکان بڕێکی زۆر لە ڤیتامینەکانی A و B لە پێکهاتەیاندا هەیە ، وەکو بیبەری زەرد ، لیمۆ و ئەناناس .

■ ڕەنگی سەوز ، بۆ نمونە بڕۆکلی و خەیار و کیوی و ئەڤۆگادۆ و سێوی سەوز ،، ڕەنگی سەوزی ئەم سەوزە و میوانە ئاماژەیە بۆ بوونی ماددەی لۆتیین و ئاسن و کالیسیۆم و ترشی فۆلیک.

■ وە هەروەها ئەو بەرهەمانەشی کە ڕەنگیان شین یان ئەرخەوانیە ماددەی پۆلیفینۆڵ و فلافۆنۆید لە خۆ دەگرن ، ئەم مادانەش بەرگری لەش لە بەرامبەر زیان و لێکەوتە ژینگەییەکان زیاد دەکەن و بۆرییەکانی خوێن بەهێز دەکەن و هەڵچونە سۆزدارییەکان هێور دەکەنەوە و بیرەوەری بەهێز دەکەن و دەرون ئارام دەکەنەوە و خەو باش دەکەن. وەکو بلو بێری و تو و کەلەرمی مۆر و پیازی سور.