■ ئەو منداڵانەی لە قوتابخانەن پێویستیان بە خواردنی چەند خۆراکێکە کە سەر بە 4 کۆمەڵەی
خۆراکی سەرەکین ،،، وە لە بەرامبەریشدا پێویستە لە هەندێ خۆراک دوور بکەونەوە بە تایبەتی ئەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر شەکر لەخۆ دەگردن بە لەبەرچاوگرتنی ئەو زیانەی کە پێیان دەگەیەنێت . وە بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی Raising children كە پێگەیەکی تایبەتە بە پێشکەش کردنی ئامۆژکاری بۆ دایک و باوکان سەبارەت بە چۆنێتی گرنگیدان بە منداڵ .
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە چوار کۆمەڵەی خۆراکی زۆر گرنگە بۆ گەشە و فێرکردنی منداڵ کە ئەوانیش بریتین لە :
■ سەوزە و میوەکان
ئەم بەرهەمە خۆراکیانە ووزە و ڤیتامینەکان و دژە ئۆکسانەکان بە منداڵان دەبەخشن ، وە لە قۆناغەکانی تری تەمەنیاندا یارمەتی پاراستنی منداڵان دەدەن لە نەخۆشییەکان وەکو نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە . وە پێویستە منداڵان هان بدرێن بۆ خواردنی سەوزە و میوەکان بە تازەیی بێت یان بە کوڵاوی .
■ دانەوێڵەکان :
لیستی دانەوێڵەکان زۆرن وەکو نان و برنج و شۆفان و .جۆرەکانی تر . دانەوێڵەکان ووزەی پێویست دەبەخشن بە منداڵان بۆ گەشە و پێشکەوتن و فێربوون ، هاوکات ئەو نانانەی کە لە دانەوێڵەی تەواو دروست دەکرێن ، یارمەتی منداڵ دەدەن بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکات .
■ بەرهەمە شیرەمەنییەکان
ئەو بەرهەمە شیرەمەنییانەی کە ڕێژەیەکی کەم چەوریان تێدایە وەکو ماست و شیر و پەنیر ، سەرچاوەی گرنگی
کالیسیۆم و پڕۆتینن ، پێویستە منداڵ ڕۆژانە ئەم خۆراکانە بخوات ،بۆ نموونە کوپێک شیر یان قاپێک ماست .
■ پڕۆتین
لیستی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین پێکهاتووە لە گۆشتە بێ چەورییەکان و ماسی و مریشک و هێلکە و باقلە و چەرەسات ، گرنگی ئەم خۆراکانە لەوەدایە یارمەتی منداڵ دەدات بۆ گەشە و بنیادنانی ماسولکەکانی ،، وە هەروەها دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان بە تایبەتیش ئاسن.
ئەم چوار کۆمەڵە خۆراکیە پێویستە منداڵان لە قوتابخانە یان لە ماڵەوە بیخۆن .
هاوکات پێویستە دایک و باوکان دوور بکەونەوە لە پێدانی خۆراکی سوێر و چەور و پڕ شەکر و ئەو خواردنەوانەی کە کافاینی تێدایە یان شەکریان زۆرە ، لەبەر ئەوەی ئەم خۆراکانە دەبنە هۆی قەڵەوی و کلۆربوونی ددانەکانی .
وەڵام بدەوه