چۆن خۆت له هەوکردنی گەروو ( قوڕگ ) ڕزگار دەکەیت ؟

🔹 بە گوێرەی پێگەی ئەلیکترۆنی ( میدیک فوروم )
■ هەوکردنی گەروو دەبێتە هۆی دروست بوونی ئازار لە گەروودا لەگەڵ هەست کردن بە ووشک بوونەوە و ڕوشان و سووربونەوەی کۆتایی دەم ، وە هەندێ جاریش وا دەکات کە بۆنی دەم ناخۆش بێت و کەسەکە تووشی کۆکە و هەڵئاوسانی ڕژێنەکانی مل ببێت.

🔹 ڕێگاکانی چارەسەرکردنی هەوکردنی قورگ ئەمانەن :ــ
■ غەرغەرە کردن بە ئاوی شلەتێن و خوێ ( بۆ منداڵ نابێت).
■ زۆر خواردنەوەی ئاو.
■ خواردنی خۆراکی نەرم.
■ دوورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان و ئەو شوێنانەی دوکەڵی لێیە.
■ خواردنی نوقڵی شیرین ( نابێت بۆ منداڵ بەکاربهێنرێت ).
■ پشودان .

🔹 { ئەگەر ئەم ڕێگایانە سوودی نەبوو ئەوا دەبێت پزیشکی تایبەتمەند پشکنینت بۆ بکات و چارەسەرت بکات لەڕێگەی پێدانی ئەم چارەسەرانەوە
■ بەکارهێنانی پاراستیمۆڵ یان ئایبۆپڕۆفین.
■ پێدانی نوقڵی تایبەت کە بەنجی بابەتی و پاککەرەوە و دژە هەوکردن لە خۆ بگرێت.
■ بەکارهێنانی بەخاخ و چارەسەری تری تایبەت بە هوکردنی گەروو .