ئەگەر ڕۆژانە چای سەوز بخۆیتەوە ئەم سودانەی هەیە 

■ خانمە پزیشکی پسپۆری بواری خۆراکی روسی ( تاتیانا ایڤانیکوفا ) دەڵێت : چای سەوز مەترسی گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکانی لەش کەم دەکاتەوە.

■ وە هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە خواردنەوەی ئەم چایە بە بەرنامە و بەشێوازی ڕۆژانە لە زۆر نەخۆشی مەترسیدار دوورمان دەخاتەوە .

■ هاوکات ئەم چایە هێورکەرەوەیە و مرۆڤ دەپارێزێت لە دڵەڕاوکێی زیادەڕەوی کردن لە خواردندا ، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی کاتیکین کە جۆرێکە له فلافۆنویداتەکان و ڤیتامین C له خۆ دەگرێت.

■ وە هەروەها ووتی : ماددەی کاتیکین دیواری مولولە خوێنەکان بەهێز دەکات و ڕێگری دەکات لە گەشە سەندنی خانە شێرپەنجەییەکان ، و بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگری دەکات لە ڕەقبوونی بۆریەکانی خوێن.

■ وە لەکۆتایدا هۆشداری ئەوەی دا ئەو کەسانەی کە کێشەی دابەزینی فشاری خوێن و نەخۆشییەکانی جگەر و ڕیخۆڵەیان هەیە دەبێت ئاگاداری خواردنەوەی ئەم چایە بن.