کورتەیەک لەسەر خۆر‌ و کۆمەڵەکەی

خۆر ئەو ئەستێرە زەبەلاحە گەرمەیە کەلە گەلە ئەستێرەکەماندا هاوشێوەی نیە ، خۆر کۆمەڵەیەکی هەیە کەپێی دەوترێ (کۆمەڵەی خۆر ) کەلە هەشت هەسارە پێک هاتوون ، ئەوانیش بریتین لە :-

🪐 (عەتارد ،زوهرە ،زەوی، مەریخ ،موشتەری ،زوحەل ،ئۆرانۆس ،نیپتۆن ) بەڵام پلۆتۆ کەیەکێک بوو لە هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر تا ساڵی 2006 ، بەڵام بەهۆی پێکهاتە فیزیاییەکەی و خولگەکەی دوای مشتوو مڕێکی زۆری زاناکان بڕیاردرا کە بەیەکێک لە هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر هەژمارنەکرێت.
🪐 وە زەویە کەشمان یەکێکە لەو هەشت هەسارانەی کە کۆمەڵەی خۆر پێک دەهێنێت ، خۆر بەتەنها ڕێژەی 98.8٪ ی کۆمەڵەکەی پێک دەهێنێ ، جیاواز لەوەی کە خۆر بەسەر چاوەی گەرمیو ڕووناکی دادەنرێت هەسارەکانی کۆمەڵەکەی بەسیفاتی جیاواز ناسراوە کەهەیانە زۆر گەرمە وەهەشیانە کەسەهۆڵە لەناویشیانداهەیە کە لەگاز پێک هاتووە.
🪐 خۆر بەهۆی هێزی کێشکردنەکەیەوە هەرگیز ڕێگە بەدابڕانی ئەوهەسارانەنادات کەکۆمەڵەکەی پێک دەهێنن ، هێزی کێشکردنی خۆر و ڕێژەی دووریە نەگۆڕەکەیم لە زەویەوە بۆتە هۆکاری بەردەوامی ژیان لەسەر زەوی . خۆر گەرمیەکی لەڕادە بەدەری هەیە بەڵام خۆشبەختانە بەبوونی بەرگەهەوای زەوی تەنها ڕێگە بەتێپەڕبوونی ئەوڕێژە گەرمیە دەدات بۆ سەر زەوی کە پێویستە بۆ ژیان ، گەر پرسیاری ئەوە بکەین ئایا زەوی چی لێدەهات گەر خۆر نزیکتر یان دوورتر بوایە لە زەویەوە ؟بۆ جوابدانەوەی ئەم پرسیارە دەڵێین گەر بێتوو خۆر نزیکتربوایە لەزەویەوە ئەوادەبوە هۆی سوتانی زەوی وە گەر دوورتر بوایە دەبوە هۆی بوونی بە پار چەیەک سەهۆڵ .