پێنج خۆراکی سروشتی دەتوانن یارمەتیمان بدەن بۆ خەوێکی ئارام:


کۆمەڵەی پزیشکی تایبەت به نوستن لە بەریتانیا دەڵێن ؛ هەندێ خواردن و خواردنەوە هەن یارمەتیمان دەدەن بۆ ئەوەی بە ئارامی و بە قوڵی بخەوین لەوانە:
■ میوەی کیوی
ئەنجامەکانی توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەو کەسانەی کە یەک کاتژمێر پێش نوستن دوو دانه کیویان خواردووە ئەوا بە زوویی خەویان لێکەوتووە و خەوێکی قوڵ و ئارامیان هەبووە .
■ گێلاسی ترش
گێلاسی ترش ڕێژەیەکی زۆر باش لە میلاتونین لە خۆ دەگرێت کە هۆڕمۆنێکە یارمەتی ڕێکخستنی کاتژمێری بایۆلۆجی دەدات لە لەشدا و یارمەتیدەرە بۆ خەوێکی تەندروست ، وە هەروەها گیلاسی ترش دژە ئۆکسان لەخۆ دەگرێت کە یارمەتیت دەدات بۆ خەوتن.
■ شیری سوێر
شیری بە خوێ لەوانەیە ببێتە ڕێگر لەبەردەم بچڕانی خەودا ، هۆکاری ئەمەش ئەگەری هەیە بگەڕێتەوە بۆ بوونی ڤیتامین Dg B .
وە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە وەرگرتنی بڕی پێویست لە ڤیتامین B هانی بەرهەمهێنانی تریبتوفان دەدات کە ترشێکی ئەمینیی بنچینەییە و یارمەتی ڕێکخستنی چالاکییەکانی ئەو بەشەی کۆئەندامی دەمار دەدات کە تایبەتە بە پشوودان و نوستن.
■ ماسییە چەورەکان
خواردنی ئەم خۆراکە ڕێژەی پێویست لە ڤیتامین D و ترشە چەوری ئۆمیگای سێ بە لەش دەبەخشێت ، کە سیرۆتۆنین لە لەشدا ڕێک دەخەن.
■ خواردنی چەرەسات
چەرەساتی وەکو گوێز و فستق و گازۆ بە خۆراکێکی باش و تەندروست دادەنرێن بۆ بەدەستهێنانی خەوێکی ئارام.
دەکرێت ڕێژە و بڕی ماددە خۆراکییە جۆراو جۆرەکان لە جۆرە چەرەساتێکەوە بۆ جۆرێکی تر جیاواز بێت ، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی هەموویان ماددەی میلاتونین و کانزا بنەڕەتیەکانی وەک مەگنسیۆم و زینک لەخۆیان دەگرن کە زۆر گرنگن بۆ زیندەچالاکییەکانی لەش.
هاوکات پێویستە کافایین کەم بکەیتەوە لەڕێگەی کەمکردنەوەی خواردنەوەی چاو قاوە و خواردنەوە ووزە بەخشەکان بە تایبەتی لە ئێواراندا .
لەگەڵ ئەمانەشدا ئەگەر کێشەی کەمخەوی و خەو زڕاندنت بگاتە چوار هەفتە ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بکەیت.