■ پسپۆڕێکی بواری تەکنەلۆجیا (بۆریس بوکاریف) دەڵێت : پڕ بوون یا بەتاڵ بوونی تەواوەتی پاتری مۆبایلە زیرەکەکان تەمەنی پاتری مۆبایلەکە کورت دەکاتەوە ،،، بارگاوی کردنی مۆبایلی زیرەک بە ڕێژەی %100 وەکو بەتاڵ کردنەوەیەتی بە تەواوەتی و زیان بە پاتری مۆبایل دەگەیەنن.
■ وە هەروەها ووتی ئامۆژگاری کۆمپانیاکانی مۆبایل بە بەتاڵ کردنی بارگەی مۆبایلە زیرەکەکە بە تەواوی و پاشان بارگاوی کردنەوەی بە ڕێژەی %100 فێڵێکە بۆ بە بازاڕ کردنی زیاتری ئامێر و بەرهەمە ئەلیکترۆنییەکانیان.
■ وە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد : تەمەنی پاتری مۆبایل پشت بە سووڕی بارگاوی کردنەوەکەی دەبەستێت ( واتە چۆنێتی بارگاوی کردنەوەی) ، بە واتایەکی تر پێویستە یەک سووڕی بارگاوی کردنەوەی تەواوەتی پاتری مۆبایلە زیرەکەکە بگاتە %90 ی پاتریەکە لەبەرئەوەی پاتری مۆبایلەکان بە جۆرێک دیزاین کراون کە ناوەندی بارگاوی کردنەوەیان بریتیە لە 300 بۆ 500 سووڕی بارگاوی کردنەوە ، دوای ئەمە دۆخی پاتریەکە ووردە ووردە بەرەو خراپ بوون دەچێت.
■ وە لە کۆتاییدا ووتی وا باشترە پاتری مۆبایلە زیرەکەکان بە ڕێژەی 100% بارگاوی (شحن ) نەکرێن و لەکاتی بەکارهێنانیشدا نابێت ئاستی ووزە یان بارگەی مۆبایلەکە بگاتە ڕێژەی 0% ، و وا باشترە مۆبایل و ئامێرەکانی تر لە شەودا بارگاوی بکرێنەوە .
وەڵام بدەوه