دوو ژەمە خۆراک کە زۆر گرنگن بۆ دابەزاندنی ڕێژەی کۆڵیستڕۆڵ و ڕێگری کردن لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن!

■ ڕۆژنامەی ئێکس پرێسی بەریتانی لە زاری ( ڕۆزی میڵن ) خانمە پسپۆڕێکی بواری خۆراکەوە بڵاویکردۆتەوە، خواردنی ئەو ماسییانەی کە دەوڵەمەندن بە چەورییە ناتێرەکان وەکو سەلەمون یارمەتی دابەزاندنی کۆڵیستڕۆڵ و بەرزی فشاری خوێن دەدەن.

■ وە جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە ماسی سەردین و ئەنشوفە و تونە زۆر بە سوودن بۆ تەندروستی و چەوری بە سوود لە پێکهاتەیاندا هەیە.

■ وە هەروەها خواردنی سەوزە گەڵادار و ڕەنگ تۆخەکان وەک سپێناخ و کەلەرم زۆر بەسوودن بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن و کۆڵیستڕۆڵ وە ڕێژەیەکی زۆر باش مەگنسیۆم لە خۆ دەکرن کە زۆر گرنگە بۆ خوراک پێدانی موولولە خوێنەکان و هانی گواستنەوەی خۆراک دەدات بۆ بەشەکانی لەش.

■ وە بە گوێرەی ووتەی پسپۆڕانی تەندروستی ئەم دوو نەخۆشییە ( بەرزی پەستانی خوێن و کۆڵیستڕۆڵ ) پێکەوە پەیوەستن ، بە جۆرێک بەرزبوونەوەی کۆڵیستڕۆڵ دەبێتە هۆی تەسک بوونەوەی خوێن بەرەکان و مولولەکانی خوێن و دەبێتە ڕێگر لەبەردەم هاتوچۆی خوێن لە لەشدا و ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی چەندین گرفتی تەندروستی .