مانگ ئەو تەنە ئاسمانیەیە کە بەدەوری زەویدا دەسوڕێتەوە و تاکە سەرچاوەی وەرگرتنی ڕوناکیەکەی خۆرە.
■ یەکەم مرۆڤ کە گەشتی بۆ مانگ کرد کێبوو؟
بەدرێژایی مرۆڤایەتی هەوڵی ئەوەدراوە کە مرۆڤ گەشتی دەرەوەی هەسارەی زەوی بکەن دوای هەوڵێکی زۆر یەکەم یەکەم مرۆڤ کەتوانی بۆیەکەم جار سەردانی مانگ بکات ( نیل ئارمستۆنگ)بووکەلەبەرواری ۲۱ تەموزی ساڵی ۱۹٦۹وەک یەکەم مرۆڤ توانی گەشتبۆ مانگ بکات.
■ ئایا ئاو لەسەر مانگ بوونی هەیە؟
بەپێچەوانەی زەوییەوە ئاو لەسەر ڕووی مانگ نیە بەهۆی لاوازی هێزی کێشکردنییەوە.
■ هۆکاری ئەو چاڵوچۆڵیانەی ڕووی مانگ چیە؟
ئەو چاڵوچۆڵیانەی کەلەمانگدا بەدیدەکرێ هۆکاری پێکدادانی مانگە لەگەڵ نەیزەک و کلکدارەکان بەتایبەت ئەوڕوەی کەلە زەویەوە دیار نییە.
■ گەر ماگ نزیکتر یان دوورتر بوایە لەزەوی چی ڕووی دەدا؟
دووری ونزیکی مانگ لەزەویەوە دیایکراوە گەربێتوو مانگ نزیکتربووایە لەزەویەوە ئەوا ئۆکسجین لەسەرزەوی کەمدەبوەوەوە دەبووە هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی وەبەهۆی هێزی ڕاکشانی زەویەوە بەرزەوی دەکەوت دەبوە هۆی سوتانی زەوی . وەگەر مانگ دوورتر بوایەئەوە مانگ دەچوەبۆشایەوە وە ئەم دیار نەمانەی مانگ دەبوە هۆی کەمبونەوەی شەپۆلی دەریاو زەریاکان و وەستانیان کەژیانی زیندەوەران دەکەوتە مەترسییەوە.
نوسین/ڕۆشنا فەیزوڵا عەبدوڵا سەرچاوە/ کتێبی زنجیرە زانستی گەردوونی زنجیرەی دوو لەنوسینی ئیسماعیل حەکیم ئۆغڵو وەرگێڕانی ئەڤین سدیق / ساڵی چاپ چاپی یەکەم ۲۰۱٨/ دەزگای بەرهەم هێن (تیماش
وەڵام بدەوه