ڤیتامین D
ئاستی سیرۆتۆنین لە مێشکدا زیاد دەکات ، وە کاتێک ئەم هۆڕمۆنە دەگاتە ئاستی گونجاوی حۆی لە مێشکدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خەمۆکی
سەرچاوەکانی:
بریتییە لە تیشکی خۆر و زەردێنەی هێلکە و پەنیر. ڤیتامین B6
كاری دەمارەکان لە ناو مێشکدا ئاسان دەکات و یارمەتی چارەسەرکردنی ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکانی مێشک دەدات .
سەرچاوەکانی:
گوشتی مریشک و نانی گەنمی تەواو و ماسی و فاسۆلیا و هێلکە و سەوزەکان . ڤیتامین B3
دابەزینی ئاستی سیرۆتۆن لە مێشکدا هۆکاری سەرەکی خەمۆکییە ، وە ڤیتامین B3 یارمەتی بەرهەمهێنانی سیرۆتۆن دەدات لە مێشکدا .
سەرچاوەکانی:
قارچک ، پاقلەی سۆدانی ، بەزالیای سەوز، ماسی ، گۆشتی مانگا . ڤیتامین B12
زۆرێک لە توێژینەوە زانستییەکان ئەوەیان سەلماندووە کە خواردنی بەرنامەی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین B12 ئەگەری هەیە یارمەتیدەر بێت لە جێگیر کردنی باری دەروونی و باشتر کردنی ووزەی دەروونی و کەمکردنەوەی خەمۆکی.
سەرچاوەکانی:
گۆشت و جگەری مریشک و شیر و بەرهەمە شیرەمەنییەکان. ڤیتامین C
توێژینەوەکان سەلماندویانە که ڤیتامین C کاریگەرییەکی گەورەی هەیە بۆ باشکردنی باری دەروونی و کەمکردنەوەی چەند نیشانەیەکی دیاری کراوی خەمۆکی وەکو کەم تەرکیزی ، وە توێژینەوەکان دەڵێن هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ئەم ڤیتامینە پارێزگاری دەکات لە نوێ بوونەوەی خانەکانی مێشک .
سەرچاوەکانی:
پرتەقاڵ ، تو ، کیوی ، قەڕنابیت ، بڕۆکلی ، تەماتە ، سپێناخ. ڤیتامین E
توێژینەوەکان دەڵێن خواردنی ئەم ڤیتامینە لە ڕێگەی بەرنامەی خۆراکییەوە یان لە ڕێگەی خواردنی تەواوکارە خۆراکییەکانەوە بە شێوەی ڕۆژانە ، لەوانەیە بتوانێت بە ڕێژەیەکی زۆر گەورە چارەسەری خەمۆکی بکات .
سەرچاوەکانی:
پاقلەی سۆدانی ، ماسی ، زەیتی ماسی ، تۆوی گوڵەبەڕۆژە ، سەوزه کەڵادارەکان ، بادەم ، زەیتی گوێز هندی. ڤیتامین B9
ئەم ڤیتامینە ناسراوە بە ترشی فۆلیک ، بە یەکێک لە ڕەگەزە خۆراکیە بنەڕەتییەکان دادەنرێت لە چارەسەرکردنی خەمۆکیدا ، لەبەر ئەوەی ئاستی سیرۆتۆنین و دوبامین لە مێشکدا باشتر دەکات .
سەرجاوەکانی:
نیسک ، فاسۆلیا ، بەزالیا ، ئەفۆگاد.
وەڵام بدەوه