بە پێ ی ڕاپۆرتێکی پێگەی Eat This چەند ئەفسانەیەکی هەڵە هەیە دەربارەی خۆراکەکان کە دەبنە ڕێگر لەبەردەم دابەزاندنی کێشدا ئەوانیش :
ئەفسانەی خوێ ی دەریا زۆر بەسوودترە لە خوێ ی ئاسایی :
خوێ ی خۆراک لە کانەکانەوە دەستمان دەکەوێت و هەر کەوچکێکی بچووکی خواردن بڕی 2300 ملیگرام سۆدیۆم لە خۆ دەگرێت ،بەڵام خوێ ی دەریا لە ئاوی بە هەڵم بووی دەریاکانەوە دەستمان دەکەوێت و بەهەمان شێوە بۆ هەر کەوچکێکی بچووک بڕی 2300 ملیگرام سۆدیۆم لە خۆ دەگرێت و ئەمەش وا دەکات هەردوو خوێکە تا ڕادەیەک هاوتا بن.
ئەو ئەفسانەیەی کە دەڵێت ماست بەسوودە بۆ ئەو بەکتریایانەی کە لە ناو سکی مرۆڤدا هەن :
بە دڵنیاییەوە هەندێ جۆری ماست بەکتریا سوود بەخشەکان لە خۆیان دەگرن ، بەڵام لە ئێستادا زۆربەی ماستەکان کە لە کارگەکان بەرهەم دەهێنرێن ڕێژەیەکی زۆر بەرزی شەکر لە خۆیان دەگرن و دەبنە هۆی گەشەسەندنی بەکتریا زیانبەخشەکانی ناو لەش ، لەبەر ئەوەی خۆراکی بەکتریا زیانبەخشەکان بریتیە لە شەکر.
ئەفسانەی خۆراکە کەم چەورییەکان باشترین خۆراکە بۆ تۆ :
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەو کەسانەی کە ڕێجیمی کەمکردنەوەی ڕێژەی کابۆهیدراتیان کردووە کێشیان بە ڕێژەی 60% زیاتر دابەزیووە لەچاو ئەو کەسانەدا کە ڕێجیمی کەمکردنەوەی چەورییان کردووە .
ئەو ئەفسانەیەی کە دەڵێت زەردێنەی هێلکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆڵیستڕۆڵ لە خوێندا :
زەردێنەی هێلکە کۆڵیستڕۆڵی خۆراکی لە خۆ دەگرێت ، بەڵام توێژینەوەکان سەلماندویانە کە کۆڵیستڕۆڵی خۆراکی هیچ پەیوەندییەکی بە کۆڵیستڕۆڵی خوێنەوە نییە ، بۆ ئەم مەبەستەش توێژەران لە زانکۆی ویک فۆرست هەستان بە پێداچوونەوەی ئەنجامەکانی 30 توێژینەوە لەسەر هێلکە و هیچ پەیوەندییەکیان نەدۆزییەوە لە نێوان خواردنی هێلکە و نەخۆشییەکانی خوێندا.
ئەفسانەی ئەگەر خواردنەکە بەسوود بوو ئەوا دەتوانیت چەندت دەوێت بیخۆیت :
ئەڤۆگادۆ ، ئاردی شۆفان ، چەرەسات و کەرەی کرێمی لە ڕاستیدا تەندروست و بەسوودن ، بەڵام ڕێژەی یەکەی گەرمۆکە تیایاندا نزم نییە . وە وا باشە 200 یەکەی گەرمۆکە لە ئاردی شۆفان بخۆیت نەک 200 یەکەی گەرمۆکە لە پسکیتی دانەوێڵەی داپۆشراو بە شەکر .
وەڵام بدەوه